ئایدا بەرزنجی : نیگاکانی دوێنێ و پرسەی سبەینێم

0

ئایدا بەرزنجی : نیگاکانی دوێنێ و پرسەی سبەینێم

ئاخر خودایە!
تاوانی من چیبوو !
ئاوا زوو ڕۆیشتی، و
بارگەی خەمت تێك نا و ڕێگای قەدەرێکی نادیارت هەڵبژارد؟
سەفەرت، سەفەرێکی جەرگ بڕ بوو…
سەفەرت، چارەنووسی منی خستە دۆزەخەوە
ئاخ خودایە! تاوانی من چی بوو
دۆگمایی و هەستکوژی ئەوان
منی لەنیگاکانی تۆ دابڕی.
جوانیەکانی تۆیان شێواند و
توڕەتر لەتوورەیی ڕقی تۆ بوو.
وا تووڕەیی جارێکی تر ڕقی خۆی بەسەرما دەبارانێ،
من ئێستاش بۆ هەناسەکانی ئەو دەژیم
ئێستاش چاوم چاوەڕوانی نیگاکانییەتی
لەگەڵ نیگاکانیدا ئازادیم بۆ بگێڕیتەوە،
قەرەبووی هەناسە لەدەست چووەکانم بۆ بگه‌رێنیته‌وه‌
من دره‌ختێكی غه‌ریبم …
ئێستا بەته‌نافی گریانێكی قوڵ قوڵ هه‌ڵم ده‌واسن، و
هەموو کوچە و کۆلانەکانی شار
لەهاواری من لەئاهەنگی ماتەم ماته‌م دان
بۆ مه‌رگی جوانی ڕۆحی پاسارییەك،
کەلەعیشقێکی جاویدانی دابوو.
ژیانت پڕ کرا لەسەڕابێكی پڕ لەخومار،
و لەگەڵ خۆتا ڕۆحی منیش هەڵوەری،
و ژیان بوو بەدۆزەخێکی بێمانا.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com