ئێران بۆ بارزانی: بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

یاریدەدەری سكرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لە كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم،جەختی لەوەكردەوە كە پاراستنی ئاسایش هەرێمی كوردستان بۆ ئەوان یەكێك لە كارە هەرە گرنگەكانە بۆیە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2015 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر ئەحمەد ئەمیری یاریدەدەری سكرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارێكدا ئەمیری خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستانی لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەتی لە بوارەكانی بازرگانیی و ڕاگەیاندندا دووپات كردەوە“.

ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”هەروەها باسی لە بارودۆخی عێراق و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش كرد و پشتگیریی وڵاتەكەی لەم شەڕەدا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و جەختی لەوەش كردەوە كە پاراستنی ئاسایش هەرێمی كوردستان بۆ ئەوان یەكێك لە كارە هەرە گرنگەكانە بۆیە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت“.

لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هەموو بوارەكاندا و زیاتر بەرەو پێشەوە بردنی پەیوەندییەكانی دووپات كردەوە“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”بارزانی سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی كرد كە لە سەرەتای هەڕەشە و هێرشەكانی داعش بۆ سەر هەرێم، لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پارێزگاریان لە هەرێمی كوردستان كرد و ئەم هەڵوێستەش جێگەی ڕێز و پێزانینی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە“.

تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و چۆنییەتی چارەسەركردنی ئەم كێشانە بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ، تەوەرێكی دیدكەی دیدارەكە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com