نوچه‌نێت
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داوا له توركیا ده‌كات هێرشه ئاسمانییه‌كان بوه‌ستێنێت و پێشنیاریش ده‌كات حكومه‌ت بانگهێشتى باڵوێزى توركیا بكات له به‌غدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه عبدولبارى زێبارى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا داواى له‌توركیا كرد هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێنێت و چیتر هاوڵاتیان ناكاته ئامانج. عه‌بدولبارى وتى” فرۆكه توركییه‌كان سه‌روه‌رى عێراقیان پێشیل كردووه و زیانی گیانى و مادییان له‌هاوڵاتیان داوه” هه‌ر زێبارى ئاشكراى كرد كه حكومه‌تى عێراقى تاوتوێى بابه‌تى بانگهێشتكردنى باڵوێزى توركیا ده‌كات له‌عێراق و سه‌ره‌راى ئه‌مانه‌ش زێبارى داواى كرد توركیا رێگرى له‌هاتنى تیرۆرستانى داعش بكات بۆ ناو خاكى عێراق”.
په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى له‌دژى هێرشه‌كانى توركیا وه‌رگرت
0
Share.