نوچه نێت
هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه‌به‌ناوى تیرۆره‌وه ده‌درێته پاڵ حزبه‌كه‌ى و وتیشى” تاوانى ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌یه %13 ده‌نگه‌كانمان هێناوه”.
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌ردۆگانه‌وه به بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گروپى”تیرۆریست” تۆمه‌تباركران. سه‌ڵاح ده‌میرتاش وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ” تاوانێكى گه‌وره‌مان ئه‌نجام نه‌داوه. تاوانى ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كان %13ى ده‌نگه‌كانمان هێناوه”. رۆژى هه‌یینى رابردوو ئه‌ردۆگان داواى ئه‌وه‌ى كرد كه سه‌رانى ئه‌و حزبه دادگایى بكرێن و حه‌سانه‌ش له په‌ڕله‌مانتاره‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى گوایه په‌یوه‌ندییان به پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه هه‌یه. كه‌چى ده‌میرتاش ده‌ڵێ” هه‌ر ئه‌رۆدگان به‌ربه‌ست بوو له پلانى ئۆجه‌لان كه دایكردبوو حزبه‌كه‌ى چه‌ك دابنێت”.
ده‌میرتاش: تاوانى ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌یه %13 ده‌نگمان هێناوه
0
Share.