نوچه نێت
ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى قانون له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات كه رێكارییه‌كان هه‌موو ته‌واو بووه بۆ ئه‌وه‌ى داواى لێپرسینه‌وه له وه‌زیرى به‌رگرى پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عالیه نوسه‌یف ئه‌نداى ده‌وڵه‌تى قانون له ئه‌نجوه‌نى نوێنه‌ران له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو كراوه بۆ ئه‌وه‌ى داوا بكرێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خالد عوبه‌یدى وه‌زیرى به‌رگرى بكرێت. نوسه‌یف وتى” 60 ئیمزا كۆكراوه‌توه و لێپرسینه‌نه‌وه‌كه له 35 پرسیار پێكهاتووه له چوار ته‌وه‌ردا” ده‌شڵێ” ئامانجى لێپرسینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه ناوبراو وه‌زاره‌تى بۆ به‌رژوه‌ندى شه‌خسى خۆى به‌كارهێناوه . دووه‌م په‌یوه‌ندى به‌كارگیرى وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه. سێیه‌م په‌یوه‌ندى به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركان هه‌یه و چواره‌میش مه‌سه‌له گه‌نداڵى دارایى و كارگێرییه”. روونیشى كرده‌وه ئه‌مڕۆ داواكه پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت.
په‌رله‌مان لپێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌نجام ده‌كات
0
Share.