بەریتانیا پشتگیریی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومەتی هەرێم رتیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز فرانك بەیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارێكدا بەیكەر خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیای لە هەموو بوارەكاندا دووپات كردەوە، بە تایبەتی لە بوارەكانی بازرگانی و ئابووریدا. هەروەها ئاماژەی بە ڕەوشی عێراق بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش لە دەڤەرە جیاجیاكان كرد و پشتگیری و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو شەڕەدا پیشان دا و ڕۆڵی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی لە ناوچەكە، بەرز نرخاند“.

ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە” بەیكەر هەروەها باسی لە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ئەو كێشانە بە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتن و سازان چارەسەر بكرێن و پشتگیری و هاوكاریی خۆیشی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەربڕی“.

لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی باڵیۆزی بەریتانیای لە عێراق و شاندی یاوەری كرد و هیوای خواست پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا زیاتر گەشەی پێ بدرێت. هەروەها باسی لە سەركەوتنە بەردەوامەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش كرد و هیوای بەردەوامیی هاوكاریی سەربازی لەلایەن وڵاتانی ئەورووپا بە تایبەتی بەریتانیاوە بۆ هێزی پێشمەرگە خواست“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com