فراکسیۆنی پارتی: سەرۆکی پەرلەمان بێلایەنی لە دەست داوە و چیتر وەک سەرۆک مامەڵەی لەگەڵدا ناکەین

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان ڕایگەیاند، بەو هۆیەوەی کە سەرۆکی پەرلەمان بێلایەنیی خۆی لە دەست داوە و هەروەک فڕاکسیۆنی گۆڕان مامەڵە دەکات و ناچارین کە وەک سەرۆک پەرلەمان مامەڵەی لەگەڵدا نەکەین.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان به‌ماڵه‌په‌ڕی حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه‌”ئێمە وەک فڕاکسیۆنی پارت کوردستان ماوەیەکە باس لەوە دەکەین کە دەبێ کۆی پرسە نیشتیمانییەکان لە ڕێی سازانەوە یەکلا بکرێنەوە، بەڵام بەو هۆیەی کە فڕاکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان لە هەوڵدان گوشاری زیاتر بخەنە سەر پەرلەمان و لیژنەی یاسایی، هەڵبەت لەو چوارچێوەیەیشدا سەرۆکی پەرلەمانمان لە بێلایەن نەبوونی و کەوتنە ژێر کاریگەریی فڕاکسۆنی حیزبەکەی و فڕاکسیۆنی یەکێتی ئاگادار کردووەتەوە، دیارە کە دوێنێیش بە سەرۆکی پەرلەماننمان گوت کە بێلایەنیت لە دەست داوە”.

وتیشی”ئەم بێڵایەن نەبوونەی سەرۆکی پەرلەمان، لە کاتێکدا کە فڕاکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و دواجاریش سەرۆکی پەرلەمان خۆی، کە پێچەوانەی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان مامەڵە دەکەن و دەیانەوێ پڕۆژەیاسا تێپەڕێنن، ناچارمان دەکات چیدی وەک سەرۆک پەرلەمانێکی بێلایەن مامەڵەی لەگەڵدا نەکەین”.

ئومێد خۆشناو رونیشكرده‌وه‌”داواکەی ئەوان بۆ بەیاساییکردنی خواستەکانیان لە دەرەوەی سازانە و پێچەوانەی یاسایشە؛ دیارە جارێکی دی یەکێتی و گۆڕان بۆ زیادکردنی گوشارەکانیان کۆ بوونەوە و، سەرۆکی پەرلەمانیش گوشار دەکات و دەیەوێ سبەی چوارشەممە لیژنەی یاسایی دەربارەی پڕۆژەی چوار لایەنەکە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت کۆ ببێتەوە؛ هەڵبەت وەها بڕیارێکیش بەپێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ لە دەست سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانە، بەڵام سەرۆک پەرلەمان دەڵێت من خۆم سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی دەکەم، هەڵبەت ئەمە خەرقی پێڕۆی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتیشی”هەنگاوەکانیان پێمان دەڵێن، ئەوان بڕیاریان داوە، کە سازانیان ناوێ و تاکڕۆیانە بڕیار دەدەن.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com