نوچەنێت.هه‌ولێر:
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،ته‌ئكید له یه‌ك گوتاری نێوان بزوتنه‌وه‌كه‌ی و یه‌كێتیی سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی هه‌مواری ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه.
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه: له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا سورین له سه‌ر بۆچوونه‌كانمان، سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ئه‌مــڕۆی كوردستان.
وتیشی: هه‌ردوولا له‌و باره‌یه‌وه نه‌ك بۆچوونه‌كانمان نزیكن به‌ڵكو یه‌كن.