نوچه نێت
چه‌ند شاره‌زایه‌كى به‌ناوبانگ له تیرۆر، چه‌ندین خاڵیان دیار كردووه بۆ ناسینه‌وه‌ى تیرۆرسته خۆكوژه‌كان به‌ر له‌وه‌ى كرده خۆكوژییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن. ئێمه لێره‌دا جگه له ڤیدیۆ و وێنه‌كه ناوڕۆكه‌كه‌ش وه‌رده‌گێڕین
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك خۆكوژه‌كان ئاشكرا ده‌كات
1- جلوبه‌رگى نه‌گونجاو كه له گه‌ڵ شوێن و كه‌شوهه‌واكه ناگونجێت. له‌وانه جله‌كانى گه‌وره‌یه و قورسه له‌گه‌ل كه‌شه‌كه‌ش ناگونجێت
2- شێوازى رۆیشتى سه‌یره: ئه‌مه‌ش له‌به‌ر قورسى ئه‌ومادده‌یه‌ى هه‌ڵگرتووه یان مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌كارهێناوه.
3- نیشانه‌كانى ده‌موچاوى: هه‌ڵچوون و دڵه‌ڕاوكێ و ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر و گرژبوونى ماسولكه‌كانى ده‌موچاوى
4- هه‌ناسه‌دانى خێرایه
5- تێڕوانینى جێگیره و به‌ره‌و پێشه‌وه‌یه به‌ره‌و ئامانجه‌كه راست وچه‌پ ناڕوانێت.
6- جوڵاندنى لێوه‌كانى: گوایه شه‌هاده ده‌هێنێ یان زكر ده‌كات
7- هه‌ڵگرتنى جانتا و سه‌ندوق: هه‌ندێك له‌تیرۆریستان ئه‌و شێوازه به‌كارده‌هێنن
8- فرامۆشكردنى بانگكردن: هه‌رچه‌نده بانگى بكه وه‌ڵام ناداته‌وه.
9- هه‌ندێكیان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ناسرێته‌وه ریشیان ده‌تاشن له‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌ناو شار بێت ئه‌مه‌ش واده‌كات شوێنى ریشى ره‌نگى جیاواز بێت.
10- بۆن: زۆربه‌یان بۆنى میسك یان جۆره بۆنى هاوشێوه‌ى میسك به‌كارده‌هێنن.