نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، کە نزیكه‌ى 3 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به نایاسایى و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كان، پله‌كانیان به‌رز كراوه‌ته‌وه و هەشه بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایى هه‌یه و كراوه‌ته ڕاوێژكار.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان،به (باس)ی ڕاگه‌یاندوە:به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى كردوومانه، له فه‌رمانگه حكوومییه‌كاندا به هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنماییه‌كان ناونیشانى فه‌رمانبه‌ریان به‌رز كراوه‌ته‌وه و وتى«بۆ نموونه،ده‌رچووى ناوه‌ندى و ئاماده‌یى له پله‌یه‌كى وه‌زیفى ده‌بێت بوه‌ستێت، به‌ڵام به نایاسایى پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه، لەکاتێکدا دەبێت خاوه‌نى ئه‌و بڕوانامانه له پله‌یه‌كدا بن، كه له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌كانیان بگونجێت، نه‌ك پله‌ى زیاتریان پێ بدرێت».
وتیشى«ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك شایه‌سته‌ى ئه‌وه بێت له پله 3 بوه‌ستێت، نابێت له پله 2 بوه‌ستێت. ئه‌گه‌ر وا بكرێت سه‌رپێچییه».
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى دەشڵێت«یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌و سه‌رپێچییه، واسیته و ناسین و به‌كارهێنانى پۆست بووه بۆ كارى نایاسایى».
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ڕوونى ده‌كاته‌وه، کە دواى ئه‌وه‌ى به داتا و ناو، لیستى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یان وه‌رگرتووه كه له پله‌كانى 1و 2 و 3 به نایاسایى و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كان پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه، به ڕاپۆرت ناوه‌كانیان بۆ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ى دادوه‌رى ناردووه بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌و كاره نایاساییانه و دەڵێ: «بۆ نموونه له په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران به نایاسایى پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه، له ئیداره‌ى په‌رله‌مان پەیوه‌ندییان پێوه كردین و به‌ڵێنیان پێ داوین كاره‌كه ڕاست بكه‌نه‌وه».
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراى ده‌كات، کە دوو هه‌زار و 500، بۆ 3 هه‌زار حاڵه‌تى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى نایاسایى فه‌رمانبه‌رانى پله‌كانى 1و 2 و 3 هه‌یه و گوتى: «داوامان كردووه ئه‌و سەرپێچییانە هه‌ڵبگیرێن و ئه‌وه‌ى پله‌ى زیاده‌ى پێ دراوه لێى وه‌ربگیرێته‌وه و بگه‌ڕێندرێته‌وه پله‌ى پێشووى».
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر جه‌خت لەوە ده‌كات کە «چه‌ندین ڕاوێژكار هه‌ن بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تاییان هه‌یه، كه‌چى كراونه‌ته ڕاوێژكار و پله‌ى تایبه‌تییان پێ دراوه».
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ده‌شڵێت: «خۆ ناكرێت ئه‌و 3 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ى به نایاسایى پله‌كانیان به‌رز كراوه‌ته‌وه بدرێنه دادگا، به‌ڵكو ده‌بێت فه‌رمانگه‌كان ئه‌و سه‌رپێچییه ئیدارییانه چاك بكه‌نەوە، كه هه‌نگاوێكى باش ده‌بێت بۆ چاكسازیى ئیدارى».