له نێوان به‌رداشی سیاسی و هه‌ڵه‌ی كۆمۆنیسته ناحاڵییه‌كاندا
رێبوار ره‌زا چوچانی
ماوه‌یه‌كه به‌شێك له كۆمۆنیسته‌كان شه‌ڕێكی ئایدیۆلۆژییان له‌گه‌ڵ كورده نەتەوە‌ییەكان ده‌ست پێكردووه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه من ناوی ده‌نێم شه‌ڕی مایه‌پووچ، چونكه له ئه‌زلدا ئایدیۆلۆژیا به‌شێكه له زیندان بۆ فیكری مرۆڤایه‌تی، مرۆڤ كاتێك دیلی ئایدیۆلۆژیا ده‌بێت، ده‌بێته مرۆڤێكی تاك ره‌هه‌ند، كه ئایدیۆلۆژیایه‌كی به‌رته‌سك ده‌بێته رێنامه‌یه‌ك بۆ ژیانی و ئیتر هه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه بێت، ناتوانێت وه‌ری بگرێت و بیخوێنێته‌وه، یان ناتوانێت قبوڵی بكات و هه‌میشه وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارییه‌ك ئاژاوه‌یه‌ك له ناخیدا ده‌جوڵێت، بۆیه هه‌میشه كه‌سه ئایدیۆلۆژییه‌كان، له ناو شه‌ڕه بێماناكاندا، وه‌ك سه‌ربازی به‌زیو خه‌ریكی دڵه خورپه‌ن، له‌و دۆخه‌شدا مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌وه، داده‌ماڵرێت له هه‌موو بیركردنه‌یه‌وه‌ك و دنیا به یه‌ك ره‌هه‌ندی ده‌بینێت و ده‌بێته ده‌رخكه‌رێكی زار قه‌ره‌باڵخ، به‌ڵام ناخ به‌تاڵ.
یه‌كێك له سیاسییه ئاقڵه‌كانی كۆمۆنیست، قسه‌ی ناشیرینی به كوردایه‌تی وتووه، كه ئێستا به‌هایه‌كی باڵای نه‌ته‌وه‌ییه له‌لای كورده‌كان، ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆدرووستبوونی ئه‌و گرژییه‌ی له نێوان نەتەوەییه‌كان و كۆمۆنیسته‌كان درووستبووه، نوچه‌نێتیش ته‌نها وه‌ك مینبه‌رێك بووه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان، به‌ڵام به‌شێك له كۆمۆنیسته‌كان به هه‌مان عه‌قڵییه‌تی ئیسلامییه ته‌كفیرییه‌كانه‌وه، هه‌موو ئه‌و نوسینانه‌یان وه‌ك كوفرێك وه‌رگرت، كه ده‌رهه‌ق به ئایدیاكه‌یان نوسراون و ره‌خنه كراون، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری عه‌قڵیه‌تی شمولی و موقه‌ده‌سپه‌رستی ئه‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه تا هه‌نوكه‌ش خۆیان به فریاد ره‌سی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی مرۆڤ ده‌زانن، به‌ڵام له له‌حزه‌یه‌كدا، ئیتر ده‌مامكه‌كانییان فڕێ ده‌ده‌ن و پێمان ده‌ڵێن، ئه‌وانیش كوشته‌ی موقه‌ده‌ساتن، چونكه كۆمۆنیزم وه‌ك ئاین وایه لایان و مه‌نسور حیكمه‌تیش وه‌ك پێغه‌مبه‌رێك سه‌یر ده‌كه‌ن و ره‌خنه كردنیان هێڵی سووره و كه‌س بۆی نیه ئه‌و هێڵه ببه‌زێنێت، ئه‌مه كۆڵه‌واری فیكری مرۆڤه كه خۆی به ده‌ستی خۆی بتێك دابتاشێت و بیپه‌رستێت و رۆژ تا ئێواره‌ش پاسه‌وانی بكات.
به‌هه‌مە حاڵ ئه‌وه‌ی منی په‌لكێشكرده ناو ئه‌م هاتوهاواره ئایدیۆلۆژییه‌وه كه من بڕوام پێی نیه، ئه‌و سه‌رنجانه بوون، كه كۆمۆنیسته‌كان له‌سه‌ر كۆی نوسینه‌كان وه‌ك كۆمنێت نوسییان و له‌وێشه‌وه كارییان له‌سه‌ر درووست كردنی تۆمه‌ت كرد بۆ ئێمه، گوایه به قسه‌ی ئه‌وان بێت، ئێمه پاڵپشتی ئه‌و زلحیزبانه ده‌كه‌ین، ئه‌و زلحیزبانه‌ی كه دەسەڵاتیان بەدەستە، به بڕوای من ئه‌وه مایه پوچی سیاسی و كه‌م مه‌ودایی فیكریانه، چونكه كاتێك مرۆڤ له رووی فیكرییه‌وه كه‌مده‌ست ده‌بێت و له رووی سیاسیشه‌وه مایه‌پوچ ده‌مێنێته‌وه، ئیتر مه‌نتق وه‌لا ده‌نێت و په‌نا بۆ تیرۆركردنی كه‌سیاسه‌تی مه‌عنه‌وی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌بات، چونكه كاتێك مرۆڤ كاری له‌سه‌ر بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌ی مایه پوچ كرد بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات بۆ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی، كه دوور نیه تیرۆری رۆحی و جه‌سته‌یشی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌شێك له كۆمۆنیسته‌كان هه‌ر كه‌س له نوچه‌نێت ره‌خنه‌یه‌كی لێگرتبن، ئه‌وان به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی، خێرا هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه و له هێرشه‌كانیشیاندا كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه‌وه، كه ده‌رخه‌ری بێ توانایی ئه‌وانه، چونكه ناكرێت هه‌ر كه‌سێك به‌رگری له كوردایه‌تی كرد، یان پێی وتن كاكه ئێوه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تان كردووه، راسته‌وخۆ بیخه‌نه سه‌نگه‌ری دوو حیزبه‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌روایه ئه‌بێت برایانی كوردی باكور و رۆژهه‌ڵڵات و رۆژئاوا، كه رۆژانه له‌سه‌ر كوردایه‌تی له دار ده‌درێن و ده‌كوژرێن و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن، سه‌ر به پارتی و یه‌كێتی بن؟.
ئایا كوردبوون كه ئێستا یه‌كێكه له باسه گه‌رمه‌كانی رۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاست، فیتی پارتی و یه‌كێتییه؟.
من ده‌پرسم له‌م شوێنكه‌وتوانه‌ی ماركسیزمه ستالینییه‌كان، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده نییه ده‌یكه‌ن و ده‌رخه‌ری كه‌م مه‌ودایی فیكر و تێگه‌شتنتان نیه، له ئاست چه‌مكی نه‌ته‌وه، كه زیاد له مانایه‌كی هه‌یه؟.
كه‌واته ده‌بێت ئێستا هه‌ست بكه‌ن، بیركردنه‌وه زار قه‌ره‌باڵغی نیه، تێگه‌شتن فره بڵێی نیه، خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كان تۆمه‌ت درووست كردن نییه، وه‌ڵامدانه‌وه جنێو به‌خشینه‌وه نیه، شكۆمه‌ندی ئینسان سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی تر نیه.
ده‌رباره‌ی دیمانه‌كه‌ی من و كاكه خه‌سره‌و سایه، به هه‌لی ده‌زانم وه‌ڵامێكی شیاوی هه‌موو ئه‌و كاكه و دادانه‌ش بده‌مه‌وه، كه پێیانوایه مادام پرسیاره‌كانی من به دڵی ئه‌وان نه‌بووه، ئیتر من یه‌كێكم له به‌رگریكارانی ده‌سه‌ڵات، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ئه‌و دۆخه نائاگاییه كوشنده‌یه كه نه‌ك ئیسان به‌ڵكو رۆبۆته‌كانیش تێیناكه‌ون، ئه‌وان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوسینه‌كانی پێشووم، قسه‌ی سه‌تحی فڕێ ده‌ده‌ن، چونكه من هه‌میشه توندترین هه‌ڵوێستم هه‌بووه به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، كاتێك ئێمه له ناوخۆ ره‌خنه‌مان ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كرد، ئه‌وان له ئه‌وروپا پیاسه‌یان ده‌كرد، بۆیه به‌لای منه‌وه، هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی ره‌خنه‌یی و زمانی توندی ئه‌و كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن، پولێكی قه‌ڵپ ناژین و ناگاته ئاستی ناڕه‌زایی لاوه‌كی ترین مرۆڤی ناوخۆی هه‌رێم.
ئێمه له ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت، ئه‌وه‌نده‌ی كارمان له‌سه‌ر كه‌موكوڕی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كردووه، نیو هێنده كارمان له‌سه‌ر قه‌زییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌كردووه، كه ئه‌مه‌ش به لامانه‌وه یه‌كێكه له كه‌موكوڕییه‌كان و ئاماده‌ین داوای لێبووردن له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام كار كردن له‌سه‌ر كه‌موكوڕی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، وه‌نه‌بێ ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان بووبێت، به‌ڵكو ره‌نگه گرفتگه‌لی زۆری بۆ درووست كردبین، كه نامانه‌وێت بیفرۆشینه‌وه به خوێنه‌ره‌كانمان، چونكه ئێمه پێمانوایه مرۆڤ كاتێك ده‌ستی دایه باسكردنی راستییه‌كان، رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌و ساته‌وه‌ی نوچه‌نێت دامه‌زراوه، تا ئێستا ئێمه له ناو به‌رداشی رووداوه سیاسییه‌كاندا، دێین و ده‌چین و رۆژێكیش دادێت كه دوورنیه هه‌ر ئه‌و به‌رداشه ئێسك و پرووسكمان بهاڕێت، ئه‌وكات ئه‌و كۆمۆنیستانه‌ی كه ئێستا به لایه‌نگری لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن، دوور نیه ده‌ست بكه‌ن به هات و هاوار بۆمان و ئه‌وكات دان به هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بنێن.
به‌هه‌مه حاڵ له هه‌موو ئه‌و سه‌رنجانه‌ی له‌سه‌ر دیمانه‌كه‌ی من و كاكه سایه خراونه‌ته‌ڕوو، جگه له هه‌ڵچون و تێكچوونی باری ده‌روونی، هیچ شتێكم نه‌دی كه ره‌خنه بێت، ئه‌وه‌ی هه‌ستم پێكرد، كۆڵه‌وارییه‌كی كوشنده بوو، كه ره‌خنه‌كه‌رانی ئه‌و دیمانه‌یه، وه‌ك عوقده‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به مانشێته‌كه هه‌یانبوو، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌م هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌خنه‌ی ئه‌و دیمانه‌یان كردووه، جگه له ده‌رخكه‌رێك هیچی تر نین و توانای تێگه‌شتنییان له ناوه‌ڕۆكی بابه‌تێك نیه، من له پرسیارێكدا له كاك خه‌سره‌و ده‌پرسم “ئه‌وانه‌ی كه شه‌هید بوون و بوونه‌ته قوربانی كوردایه‌تی، تۆچۆن لێیان ده‌ڕوانی، واته پێتوایه خوێنییان به هه‌ده‌ر چووه؟”، ده‌بێت لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كه له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی كاك خه‌سره‌و بكه‌ین، ئه‌وكات ئه‌و دادانه و هه‌موو ئه‌و كاكانه‌ی تری كۆمۆنیست ده‌زانن ئه‌وان جگه له ده‌رخكه‌رێك توانای هه‌ڵوه‌سته كردنییان نیه.
له وڵامدا كاك خه‌سره‌و ده‌ڵێت “به‌بروای من خوێنییان به هه‌ده‌ر چووه، من پێم وایه ئێستا هه‌ر ئینسانێك له‌وكه‌سانه‌ی كه قوربانییان داوه به‌قسه‌ی باو، كه پێیان ده‌ڵێن شه‌هید بوون، ئه‌مانه ئێستا ئه‌گه‌ر زیندوو ببنه‌وه به ئومێدی كامه‌رانی و ژیانێكی خۆش ئه‌و كاره‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆژگاره ببینن ده‌زانن ئه‌وان كه‌هێزو ماندوو بوونی خۆیان كردووه‌ته چ وه‌همێك له‌پشت سه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه‌وه بووه”، دواتر وه‌ك به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ به هه‌ڵه‌داچوونی ئه‌و كه‌سانه، ده‌ڵێت “من ده‌مه‌وێ دوا قسه‌م ئه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌موو ئینسانێك بێت ئیتر رێگا له‌به‌رده‌م بوون و زه‌رووره‌تی تیۆر و ره‌خنه و شیكارییه‌وه نامێنێت، ئینسان له‌زۆر كاتدا به‌قسه‌ی ئه‌و شاعیره فلۆرانسییه‌كه‌ی كه‌ده‌ڵێت (جه‌هه‌ننه‌م پره له ئومێد‌و ئاره‌زووه ئینسانییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌دوای ئومێد‌و ئاره‌زووه‌كانیان ده‌كه‌ون و هه‌ڵه ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه ناو نا جه‌هه‌ننمه‌وه) ئه‌وه قسه‌یه وایه واته ئینسان هه‌ركاتێك هات به‌دڵسۆزییه‌وه كاری كرد، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه نه‌كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه”، لێره‌ده حه‌ز ده‌كه‌م به دیقه‌ته‌وه ئه‌م په‌ره‌گرافه‌یان خوێندبێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی من كردوومه چڕكردنه‌وه‌ی كۆی وه‌ڵامه‌كه‌ی كاك خه‌سره‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌كارانه‌ش به قه‌وه‌لی خۆیان ده‌یكه‌ن، نه‌بینینه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ده‌رخ كردنه، كه من له‌مه‌یاندا زۆر ته‌مبه‌ڵم و كاتی خۆی له خوێندنیش ئه‌م كێشه‌یه‌م هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵه‌یه من كردوومه، ئاماده‌م داوای لێبوردن بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نییه، ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن داوای لێبوردن بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و شاته شات و ژاوه ژاوه‌ی درووستییان كردووه؟.
به هه‌مه حاڵ من ئه‌مه‌شم لێیان ناوێت و به هه‌مان شێوه‌ی ئاسۆس هه‌ردی، گه‌ردنی هه‌موویان ئازاد ده‌كه‌م، ئه‌مه تا ئێره ره‌نگه وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌و به‌شه كۆمۆنیسته ده‌رخكه‌ره‌ی كه سه‌رنجیان هه‌بووه له‌سه‌ر ناونیشانی گفتوگۆكه‌ی من و كاكه سایه، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت بپرسین ئایا راگه‌یاندنی شه‌ڕی كۆمۆنیسته‌كان له‌به‌رانبه‌ر ماڵه‌په‌ڕێك كه كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس خۆ به‌خشانه كاری تێدا ده‌كه‌ن، له چییه‌وه بنه‌مای گرتووه؟.
چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان داوه‌تێ، خه‌ریكه هه‌موو سنوورێكی ئه‌خلاقی تێده‌په‌ڕێنێت و خه‌ریكه رووی راستی كۆمه‌ڵێك كرێكاری ئایدیۆلۆژییمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو، كه هێرش ده‌كه‌ن له پێناو شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانییان، بۆیه ئه‌م شه‌ڕه‌ی ده‌ستییان داوه‌تێ، جگه له هه‌وڵێك بۆ رووپۆش كردنی هه‌ڵه‌ی یه‌كێك له عاقڵه‌كانی كۆمۆنیست، هیچ مانایه‌كی تری نیه، كه ئه‌مه‌ش تاكتیكی كۆنه و له ئێستادا هیچ ره‌واجێكی نیه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا خۆمان لێلاداوه، شه‌ڕه ئایدیۆلۆژییه‌كانه، بۆیه هیچ كاتێك ئه‌خلاقی ئینسانی و رۆژنامه‌وانیمان، رێمان پێنادات هه‌وڵی له‌كه‌دار كردنی كه‌س بده‌ین و رای خۆمان له باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه ئایدیۆلۆژییانه‌وه بده‌ین، دیاره ئه‌م خۆلادانه‌شمان به‌و مانایه نایه‌ت كه سه‌رنجمان نه‌بێت، به‌ڵكه زیاتر ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه، كه ئێمه بێلایه‌نی پیشه‌ییمان كردۆته پێشه‌نگی پیشه‌كه‌مان، هه‌میشه رێگه‌مان داوه كه‌سانی دی سه‌رنجی خۆیان بده‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك كاری رۆژنامه‌وانی، ته‌نها كارمان گواستنه‌وه‌ی راو سه‌رنج و زانیارییه‌كانه، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ له ناو ئایدیۆلۆژیایه‌كی بێبازاڕدا گیرده‌خوات، ئیتر دنیا له یه‌ك روانگه‌ی به‌رته‌سكی ئایدیۆلۆژییه‌وه ده‌بینێت، هه‌رچی بۆ خۆی به ڕه‌وای ده‌بینیت، بۆ كه‌سانی تر به حه‌رام، چونكه ئه‌وان په‌روه‌ده‌یه‌كی ره‌ش و سپییان هه‌یه و كار له‌سه‌ر مه‌نتقێك ده‌كه‌ن، كه یان له‌گه‌ڵمی یان دژمی، ئه‌م مه‌نتقه‌ش به‌شێكه له‌و توراسه ناشیرینه‌ی كه له بلۆكی شه‌رقی رابردوو و ئیسلامی سیاسی ئێستا و ناسیۆنالیسته شۆڤێنییه‌كان دروستی‌یان كرد‌و بوونه به‌شێكی نه‌بڕاوه‌ی مێژووی خوێناوی به‌شه‌رییه‌ت.
من لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م، ناشیرینییه‌كانی كۆمۆنیزم نیه وه‌ك ئایدیۆلۆژیا، كه یه‌كێـتی سۆڤیه‌ت و ستالین وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و لایه‌نه ناشیرینانه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه داده‌نرێن، چونكه ئه‌وان مێژوویه‌كییان له كوشت و بڕی و قات و قڕ كردنی ئینسان تۆمار كرد، مێژوویه‌ك له وه‌ده‌رنانی نوسه‌ران و خه‌ڵكی ئازدیخواز تۆمار كرد، كه لێره‌دا جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنی زیاتر نین، هه‌ر ئه‌و په‌ره‌وه‌رده‌یه‌شه وا ده‌كات له به‌شێك له به‌چكه كۆمۆنیسته‌كانی كورد، قۆڵی درۆ و تۆمه‌ت درووست كردنی لێهه‌ڵماڵن و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و ره‌چاو كردنی به‌ها ئه‌خلاقییه ئینسانییه‌كان، به رووی ماڵپه‌ڕێكدا هه‌ڵبشاخێن و هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و تۆمه‌تی ناڕه‌وایه بیده‌نه پاڵ ئه‌و ماڵپه‌ڕه، ئه‌مه وامان لێده‌كات بڵێین، ئه‌گه‌ر ئه‌م به رواڵه‌ت مرۆڤ دۆست و ناخ پڕ تۆمه‌تانه، نوێنه‌رایه‌تی كۆمۆنیسته نوێیه‌كان بكه‌ن، ده‌بێت فاتیحای یه‌كجاری بۆ به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان دابنێین، له ناو ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌دا، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها كۆمۆنیسته تازه‌كانی كوشته‌ی خۆی كردووه، به‌ڵكو ئه‌م جۆره هه‌ڵشاخانه ئیسلامی سیاسیشی گرتۆته‌وه، كاتی خۆی من وتارێكم له‌سه‌ر ئیزدیواجییه‌تی عه‌لی باپیر نووسی، ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی ئێستا كۆمۆنیسته‌كان ده‌یكه‌ن، لایه‌نگره‌كانی عه‌لی باپیریش كردییان، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئێمه ئامانجمان لایه‌نگری نیه، به‌ڵكه خستنه رووی راستییه‌كانه، كه‌واته له شێوه‌ی ره‌فتار كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ره‌خنه‌یان لێده‌گرن، هیچ جیاوازییه‌ك نابنیم له نێوان به‌چكه كۆمۆنیسته‌كان و جه‌نگاوه‌رانی ئیسلامی سیاسی، چونكه له ئه‌سڵدا هه‌ردوولایان، دنیا به ره‌شوسپی ده‌بینن و ئاستی ترسناكی هه‌ردوو لایه‌كه‌ش، وه‌ك یه‌ك وایه.
من كه یه‌كێكم له هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش كۆمنێتی خۆمان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كه‌ی كۆمۆنیست نه‌داوه، چونكه پێمانوابووه، ئه‌و چۆن سه‌ربه‌سته سوكایه‌تی به به‌هایه‌كی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات، ئاساییه كه‌سه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش وه‌ڵامی خۆیان هه‌بێت و ئێمه‌ش ته‌نها كارمان گواستنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان بێت، به‌ڵام كاتێك زمانی كۆمۆنیسته‌كان دائه‌خزێته خواره‌وه بۆ زمانێكی بازاڕی و به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به هیچ مۆراڵێك بده‌ن له هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ته‌كانییاندا، ده‌بێت پێیان بڵێین بوه‌ستن و بیر بكه‌نه‌وه، ئێره مۆسكۆ و سۆڤییه‌ت نیه و سه‌رده‌می ستالینیش نه‌ماوه، تا هه‌ر كه‌س له‌گه‌ڵتان نه‌بوو ماڵوێرانی بكه‌ن، به‌ڵكو سه‌رده‌می خستنه‌ڕووی راستییه‌كان و شه‌فافییه‌ته و كه‌سیش تۆمه‌تی بێبه‌ڵگه، بۆ تورێكی قوراوی ناگۆڕێته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت، له ناو كۆمۆنیسته‌كانیشدا هێشتا خه‌ڵكانی عاقڵییان ماوه، كه دنیا به ره‌ش و سپی نابینن، بۆیه ئه‌م نوسینه‌م راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی ئه‌و زار قه‌ره‌باڵغه مێشك به‌تاڵانه‌یه، كه له‌م ماوه‌یه‌دا درێغییان نه‌كردووه له درووست كردنی تۆمه‌ته‌كانییان بۆ ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت.
