نوچه‌نێت-نیو خه‌لیج
جۆ مانچین سیناتۆری ئه‌مریكی له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان ده‌ڵێت سعودیه خۆی له شه‌ڕی داعش له عێراق تێوه‌بگلێنێ، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه سوننه‌كانی عێراق هه‌رگیز شه‌رێك ناكه‌ن بیانخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیعه.
سیناتۆره‌كه ده‌پرسێ “ئایا ده‌توانین عێراق بكه‌ینه‌وه یه‌ك ده‌وڵه‌ت وه‌كوو جاران؟ ئایا سیعه و سوننه و كورد ده‌توانن پێكه‌وه و وه‌ك تاقه ده‌وڵه‌تێك بژین؟ یاخود كاتی ئه‌وه هاتووه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ده‌بێت ئه‌وانه سێ هه‌رێمیان هه‌بێت و ئامانجێكی هاوبه‌ش كۆیان بكاته‌وه؟”.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت “سوننه ده‌یانه‌وێ دژی داعش بجه‌نگن، شیعه و كوردیش هه‌مانشێوه، به‌ڵام سوننه شه‌ڕێك ناكه‌ن جارێكی‌تر بیانگێڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیعه”.
مانچین وتویه‌تی جاران هه‌مووان گاڵته‌یان به بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراق ده‌كرد، به‌ڵام خۆ هه‌موو رێگه‌چاره‌كانی دیكه‌ی جگه له دابه‌شكردن تاقیكرانه‌وه و هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
مانچین كه ئه‌ندانی لیژنه‌ی كاروباری سه‌ربازییه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كاتی ئه‌وه هاتووه جارێكی‌تر بیرۆكه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ دابه‌شكردنی عێراق بهێنینه‌وه به‌ر باس و گفتوگۆ.
مانچین وتویه‌تی دابه‌شبوونی عێراق واده‌كات ئیتر به ئاسانی بتوانین چه‌ك به پێشمه‌رگه‌ش بده‌ین، هه‌روه‌ك پرۆسه‌ی ئاڵۆزی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت ئاسان ده‌كات، به‌ڵام پییوابووه كه درووستكردنی سێ ده‌وڵه‌ت له‌ناو عێراقی ئێستا هێشتا كاتی ده‌وێ.