نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و فه‌رمانده له حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیده‌كاته‌وه سوپا و حه‌شدی شه‌عبی توانیبێتیان شارۆچكه‌ی فه‌لـلوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار گه‌مارۆ بده‌ن.
هادی عامری له لێوانێكدا بۆ چه‌ند ئاژانسێكی عێراقی وتویه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌لێن داعش له فه‌للوجه‌دا به‌ته‌واوی گه‌مارۆدراوه راست نین و ئێمه نه‌مانوانیوه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌و شاره گه‌مارۆ بده‌ین.
ئه‌و لێدوانه‌ی عامری دوای ئه‌وه دێت ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی وتوویانه كه ئه‌وانه داعشیان له‌ناو فه‌لـلوجه گه‌مارۆدراوه و داعش بواری هه‌ڵاتنی نه‌ماوه و به‌مزوانه شاره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
هادی عامری داوای له خه‌ڵكی فه‌لـلوجه كردووه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن به ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی عامرییه.