نوچه‌نێت: تایبه‌ت
هه‌ر ئێستا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستییان به بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی داعش كرده‌وه و پێده‌چێت زیانێكی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، له كاتژمێر (09:00)ی ئه‌مشه‌و رێكه‌وتی (27/7/2015)ه‌وه، هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر داعش ده‌ستی پێكردۆته‌وه، زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن هێرشه‌كان له گوندی سوڵتان عه‌بدوڵڵای له نزیك گه‌یاره و گوندی نه‌سر له ناوچه‌ی باقرت بوون، كه چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی چه‌كداره‌كانی داعشیان له‌و ناوچه‌یه كردۆته ئامانج.