نوچه‌نێت: هه‌ولێر
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاننامەیەكی لەسەر پرۆسەی سیاسی و پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، له به‌یاننامه‌كه‌دا به پێویستی ده‌زانێت، كه تا كۆتایی خولی چواره‌می په‌رله‌مان، مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوازین به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو، پێمان وایه، ده‌بێت سه‌روه‌ریی بۆ گه‌ل بێت و هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ئیراده و رای گه‌ل بین و له رێگه‌ی ده‌نگدانی گه‌له‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه”.
دەقی بەیاننامەكە:
كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژووییدایه و، بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و، گۆڕانكاریه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، پێویستیی به كۆده‌نگیی نیشتمانی و یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسسیه‌كانی هه‌یه.
خواست و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت كه پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ هێنانه‌دیی ئارمانج و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان له چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی‌دا به‌رپرسانه و كوردستانیانه تۆكمه بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمڕانی له كوردستاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م دیدگایانه بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی گفتوگۆ بۆ سازانی نیشتمانی خواست و بژارده‌ی سه‌ره‌كیمانه، هه‌روه‌ك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا خستوومانه‌ته روو. به دیدی ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمان و ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌رده‌وامیی سه‌رۆك بارزانی له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا تا خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به پێویست ده‌زانین و، له چوارچێوه‌ی سازانی نیشتمانیدا به‌رجه‌سته‌كردنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌م پرسه‌ش ئه‌رك و لێپرسراوێتیی هه‌موومانه.
دووه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان، بژارده‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به په‌سه‌ندی زانیوه و ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌ی گفتوگۆكردنه سه‌باره‌ت به دووباره رێكخستنه‌وه‌وی یاسایی و ده‌ستووریی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوازین به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو، پێمان وایه، ده‌بێت سه‌روه‌ریی بۆ گه‌ل بێت و هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ئیراده و رای گه‌ل بین و، له رێگه‌ی ده‌نگدانی گه‌له‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی، كه له‌هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵات هه‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌یه و، بوونی هاوسه‌نگی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان دامه‌زراوه ده‌ستووریه‌كاندا به گرنگ ده‌زانین كه له پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و یاسا سروشت ده‌ستووریه‌كاندا دووباره رێكبخرێته‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی حوكمڕانییه‌كی دامه‌زراوه‌یی به‌رپرسه كه خواست و پێداویستیه‌كانی به‌دی بێنێت و، سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و، له‌و پێناوه‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو توانایه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی، وه‌ك رابردوو له ئێستا و ئاینده‌شدا پێشكه‌ش ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
27/7/2015