نوچەنێت.هەولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دەڵێت، كه‌س داوای له سه‌عدی پیره‌و یه‌كێتیی نه‌كردووه 30ی حوزه‌یران دووباره بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌د كانی،ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان،به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبەكەی راگەیاندوە”پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پرسێكی سیاسی، یاسایی، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه، پێویستی به چاره‌یه‌كی سیاسیانه و سازانێكی نیشتمانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه سازان و رێككه‌وتن، ئه‌وا ده‌بێ گه‌ل بڕیاری خۆی بدات، چونكه هیچ لایه‌نێك ناتوانێ له‌جیاتی گه‌ل بڕیار له‌و پرسه بدات”.
لەبارەی لێدوانێكی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه وتبوی”یه‌كێتی 30ی حوزێران دووباره ناكاته‌وه”،ئه‌حمه‌د كانی وتی”رێزم بۆ قسه‌ی كاك (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) هه‌یه كه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و له‌ئێستادا خزمه‌تی ره‌وشی كوردستان ناكات، ئه‌وه‌ش نازانم كه ئه‌مه رای ته‌واوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه یان وه‌كو شه‌خس ده‌یڵێ، كه‌سیش داوای له كاك (سه‌عدی) و یه‌كێتیی نه‌كردووه 30ی حوزه‌یران دووباره بكاته‌وه، بۆیه به بۆچوونی من ده‌بێ له‌و جۆره لێدوانانه‌دا فراوانتر بڕوانینه وه‌ها پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره”.