سەرۆکی پەرلەمان: ناکرێت تورکیا بەیەک چاو سەیری داعش و پەكەكە بکات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی پەرلەمان رایدەگەێنێ،پرسی کورد بەڕێگەی سەربازیی چارەسەر نابێت و ناشکرێت تورکیا بەیەک چاو سەیری داعش و پارتی کرێکاران بکات.

ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئێوارەی ئەمڕۆ ٢ شەممە، ٢٧-٦-٢٠١٥ (ئەکهارد بروزە-Ekkehard brose )باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق،سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبویەوە و پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و قەیرانی دارایی و تۆپبارانکردنی گوند و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا تاوتوێکرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە کۆبونەوەکەدا،باڵوێزی ئەڵمانیا،سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی ناوخۆیی و دەرەکی ڕووی تێکردووە، لەگەڵ ئەوەی قەیرانێکی ئابوریی گەورە لە کوردستان هەیە، بەڵام توانیویەتی بەشێوازێکی مرۆیی بەرز پێشوازی لەو ئاوارانە بکات. دواتریش لەبارەی پرسی تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شەڕی تیرۆرستان و گفتوگۆی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان، گفتوگۆیان کرد“.

لەبەرانبەریشدا”سەرۆکی پەرلەمان، سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە ئیدانەی سنووربەزاندنی تورکیای کردووە، ئاماژەی بەوەشدا پرسی کورد بەڕێگەی سەربازیی چارەسەر نابێت،ناکرێت پارتی کرێکاران ئێستا لەشەڕدان دژ بە تیرۆرستانی داعش، بەڵام تورکیا بەیەک چاو سەیری داعش و پارتی کرێکاران بکات“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە” لەبارەی پرسی دەوڵەتی کوردیش،سەرۆکی پەرلەمان وتی “کوردیش وەک هەمو وڵاتانی ناوچەکە مافی خۆیەتی دەوڵەتی خۆی هەبێت، بەڵام دەمانەوێت دەوڵەتێکمان هەبێت بەهێز و دیموکراتی بێت“.

ماڵپەڕی پەرلەمان ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی پەرلەمان وتی “فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی لە گفتوگۆی ئەو پرسەدان و دەمانەوێت بە شێوازێکی دیموکراتییانە و یاساییانە چارەسەریی ئەو پرسە بکەین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com