نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌هۆی كه‌وتنی موسڵ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی داعش و توندوتیژییه‌كانییه‌وه، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێستا عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام سوپاسالاری كوردستان رایگه‌یاند, به‌هۆی ئه‌و قوربانییانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعشدا به‌خشیوینی، تا ئێستا هیچ داواییه‌كی یاساییان له‌سه‌رناوبراو تۆمار نه‌كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پرسی كه‌وتنی موسڵ، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت ئاشكرای كرد، كه لیژنه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌واوبوون و تۆمه‌ته‌كانیش تا ئێستا روو له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقن، وتیشی: “هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌م كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به سرووشتی خۆیاندا تێپه‌ڕن و تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر مالیكی لانه‌برێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌یش شاغ ببنه‌وه له‌سه‌ری، ئه‌وا حوكمی له سێداره‌دان چاوه‌ڕێی ده‌كات”.
له لایه‌كی تره‌وه فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سوپاسالاری كوردستان، به نوچه‌نێتی رایگه‌یاند، ئه‌وان تا ئێستا به‌و هۆیه‌وه هیچ داوایه‌كی یاساییان له‌سه‌ر نوری مالیكی تۆمار نه‌كردووه، سوپاسالاری كوردستان وتی: “ئەو بابەتە زیاتر عێراق پێوەی مولزەمە چونكە پەرلەمانی عێراق ئەو لیژنەیان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە، من تائیستا شتێكی وام لە وەزارەتی پیشمەرگە نەبیستوە كە داوای یاسایی لەسەر مالیكی تۆماربكات”.
سوپاسالاری كوردستان ئه‌و ئه‌ركه‌ی خسته سه‌ر نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وتی: “پەرلەمانتاران نوینەرانی خەڵكن و ئەو بابەتە زیاتر پەیوەستە بەوانەوەو كاری ئەوانە ئێمە وەكو وەزارەتی پیشمەرگە تا ئیستا شتی وامان نییە”.