نوچه نێت
به‌پێى لێدوانى به‌رپرسێكى پایه‌به‌رزى رۆژئاوا، ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌ماڵى ئه‌بو سه‌یاف به‌رده‌ستى ده‌وڵه‌تانى رۆژئاوا كه‌وتووه. ده‌یسه‌لمێنن كه توركیا په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه نكۆڵى لێ ناكرێت.
رۆژنامه‌ى زمانى توركى راپۆرتێكى له‌رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى وه‌رگرتووه. به‌پێى ئه‌و وه‌رگێرانه‌ى زمان كردوویه‌تى به‌رپرسێكى پله‌باڵاى رۆژئاوا به رۆژنامه‌ى گاردیانى راگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه له‌وكاته‌ى هێرشكراوه‌ته سه‌رماڵى ئه‌بو سه‌یافى وه‌زیرى نه‌وتى داعش. به‌رده‌ست وڵاتانى رۆژئاوا كه‌وتووه. به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌تى توركیا په‌یوه‌ندى به‌داعشه‌وه هه‌بووه. به‌شێوه‌یه‌ك نكۆڵى لێناكرێت وه‌ك رۆژنامه‌كه باسى ده‌كات.
به‌رپرسه‌كه كه ناوى له‌لایه گاردیان ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ” ئه‌و به‌ڵگانه سه‌دان به‌ڵگه و فلاش میمۆرى ده‌بێت. لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئێستا شرۆڤه بۆ ئه‌و به‌ڵگانه ده‌كه‌ن. له‌وانه ئه‌و به‌ڵگانه ببنه هۆكارى داروخانى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره. هه‌ر رۆژنامه‌ى گاردیان ده‌ڵێ توركیا پاڵپشتى چه‌ند رێكخراوى دیكه توندڕه‌وى كردووه له‌وانه ئه‌حرار شام و جه‌بهه‌ى نوسڕه‌یه.
گاردیان: “ناتوانرێت نكۆڵى له‌په‌یوه‌ندى توركیا و داعش بكرێت”
0
Share.