نوچەنێت:
یه‌كگرتووی ئیسلامی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی ده‌ستوری كۆبونەوە و رایانگەیاند،كان ته‌نها له‌سه‌ر جۆری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكۆكن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆبونەوەو كۆبوونه‌وه‌كەش بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی ده‌ستوری و بارودۆخی هه‌نوكه‌یی هه‌رێم و تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه.
دوای كۆبونەوەكەش كۆنگرەێكی رۆژنامەوانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن سازكرد.
لای خۆییەوە محەمەد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی وتی: چه‌ندین پرۆژه‌مان پێشكه‌شكردووه بۆ دانوستان كه دواتر یه‌ك پرۆژه‌یان په‌سه‌ند بكرێت، تا ببێته پرۆژه‌یه‌كی كامڵ كه بۆ ئێستای بارودۆخی كوردستان گونجاو بێت.
وتیشی:ئیمە وەكو یەكگرتوو پڕژەیەكمان پێشكەش كردوە بۆ دانوستان و هیچ تاوانێكمان نەكردوە تاپەشیمان بین لێ.
لای خۆشییەوە عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی وتی:ئێمە دەمانەوێت سازانێكی سیاسی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بكرێت كە لە قازانجی میللەت بێت و پشتیوان بێت بۆ پەرلەمان و فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان.
وتیشی: وتیشی:سورین له‌سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی و ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت و ده‌سه‌لاته‌كانی دیاری بكرێت لە پێناو قازانجێكی نیشتیمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایه‌نه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر جۆری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكۆكن.