نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی یەكێتی رایدەگەێنێت،حیزبەكەی سوره له‌سه‌ر بۆچونه‌كانی سه‌باره‌ت به گۆڕینی سیستم بۆ په‌رله‌مانی و هەڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان و دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی.
باره‌یه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر بۆچونه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به گۆڕینی سیستم بۆ په‌رله‌مانی، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریبكرێت.
له‌باره‌ی تۆپبارانی توركیا بۆسه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێم راشیگه‌یاند: هێوادارین توركیا سنورێك بۆ تۆپبارانه‌كانی بۆ سنوره‌كانی هه‌رێم دابنێت و له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی سیاسیه‌وه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاران چاره‌سه‌ربكات.