نوچەنێت.هه‌ولێر:
یژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەێنێت،له كۆی 5000 ژن و كچ كه كه‌وتبوونه ده‌ست داعش دوای داگیركردنی شنگال 1000 له‌و ژن و كچانه رزگاریان بووه و وه‌زاره‌تی كاری عێراقیش مووچه‌یان بۆ ده‌بڕێته‌وه.
به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی ئه‌و ژن و كچه ئێزدییانه‌ی كه له ده‌ست گرووپی تیرۆریستیی داعش رزگاریان بووه و لێكۆڵینه‌وه له دۆخی ئاواره‌كان، وه‌فدێكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه و یاوه‌ریی جێگری سه‌رۆكی لیژنه بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سه‌ردانی پارێزگای دهۆك-یان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یاندا وه‌فدی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جینۆساید و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه و راوێژكاری و نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی كۆبوونه‌وه و پاشان سه‌ردانی مه‌یدانیی كه‌مپی ئاواره‌كانی شاریا-یان كرد و له نزیكه‌وه گوێیان له ژماره‌یه‌ك ژن و كچی ئێزدیی رزگاربوو له ده‌ستی داعش و ئاواره‌كان گرت.
سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت، رایگه‌یاند: “مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه ئاگاداربوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه له ره‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كان و ئه‌و ژن و كچه ئێزدییانه‌ی كه له ده‌ست گرووپی تیرۆریستیی داعش رزگاریان بووه، تاوه‌كو بزانین له رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه چیان پێویسته و چیان بۆ كراوه، هه‌روه‌ها داوامان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای دهۆك كرد كه ئامارێكی فه‌ڕمیی دروست بخه‌نه به‌رده‌ستی لیژنه‌كه تاوه‌كو له هه‌فته‌ی داهاتوو كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاری حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین ئاراسته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی بكه‌ین و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردن و دابینكردنی ئه‌و مووچه‌یه بكه‌ن كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌كه‌مان بڕیاری بڕینه‌وه‌ی درابوو”.
لای خۆشیه‌وه حه‌یات مه‌جید بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: “سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌مان له‌سه‌ر پرسی ژنان و كچانی ئێزدی ده‌كه‌ین به راپۆرت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنیان”.
مریه‌م سه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت كه له‌و سه‌ردانه یاوه‌ری لیژنه‌كه بوو رایگه‌یاند: “تاوه‌كو ئێستا ئامارێكی ورد نییه كه چه‌ند ژن و كچی ئێزدی رزگاریان بووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆی 5000 ژن و كچ كه كه‌وتبوونه ده‌ست داعش دوای داگیركردنی شنگال 1000 له‌و ژن و كچانه به هۆكارێك له هۆكاره‌كان رزگاریان بووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “له دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان له ئێستادا ئه‌وان له بارودۆخێكی ناجێگیردان و له رووی جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌وه پێویستییان به چاره‌سه‌ر هه‌یه، بۆیه وه‌كو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له په‌رله‌مان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان”.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ پارێزگای دهۆك، وه‌فدی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژی دژ به ژنانیان كرد و له‌لایه‌ن ئیسماعیل ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا باس له ره‌وشی ژنان و رێژه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام دراون كرا و لای خۆیه‌وه كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت، رایگه‌یاند: “له ساڵی 2014 و له‌مساڵیشدا به‌هۆی كاره‌ساتی شنگال كه ده‌كه‌وێته سنووری ئه‌و پارێزگایه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه داگیر كرا به هه‌زاران ژنی كچی ئێزدی له شنگال و ده‌وروبه‌ری زۆرترین توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كرا بۆیه له‌و ناوچه‌یه رێژه‌كه زیادی كردووه، زۆرترین ئه‌و توندوتیژییانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه ی تیرۆریستییه‌وه كراون، ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند زۆرترین كاتمان سه‌رقاڵ بوون بووه به كه‌یسی ژن وكچانی ئێزدی و ئه‌و دۆخه‌ی كه رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ساڵی 2014 به گشتی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا رێژه‌ی توندوتیژییه‌كان كه‌می كردووه”.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “ته‌نها له پارێزگای دهۆك رێژه‌كه زیادی كردووه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی زۆرترین ئاواره له ناوچه‌كه‌دا، چونكه زۆرترین توندوتیژییه‌كان له جۆره‌كانی خۆسووتاندن و كوشتن و لێدان بوون كه له كه‌مپه‌كان تۆماركراون”.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژییه‌كانیش له ناوچه‌كه‌دا، ڤیان عه‌باس ئه‌ندامی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی دژ به ژنان له پارێزگاكه كۆبووینه‌وه تا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان بده‌ین، چ له‌ناو كه‌مپه‌كان و چ له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان و ناوه‌وه‌ی شاره‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئه‌وان پێیان راگه‌یاندین كه به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌كه بۆ داهاتوو”.