وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی بۆ سكرتێری پەرلەمان: ئێوە بۆ هەموو شتێك پینەپەڕۆتان پێ‌ باشە

0

نوچەنێت: تایبەت:

سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان داوا دەكات، بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم “چارەسەری پینەپەڕۆ” نەكرێت، لە بەرانبەریشدا وتەبێژی فراكسیۆنی وتی: “ئەوان هەموو شتێكیان بە پینەپەڕۆ پێ باشە”.

فەخرەدین قادر سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، ئەو لەگەڵ چارەسەر كردنی یاساییانەدایە بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، وتی: “چوار حیزب نەخشە رێی خۆیان پێشكەش كردووە بۆ ئەو پرسە، هیوادارین پارتیش لە رێی فراكسیۆنەكەیەوە نەخشە ڕێی خۆی نێرێت و لە پەڕلەمان قسەی یاسایی خۆی بكات”.

سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان وتیشی: “هیوادارم لایەنەكان بگەنە چارەسەرێكی یاسایی و چارەسەری پینەپەڕۆ بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم نەكەن”، لە بارەی ئەو جۆرە چارەسەرەیشەوە وتی: “جارێ‌ زووە با لە كاتی تەواوبوونی وادەی سەرۆكی هەرێم نزیك بینەوە، ئەوكات بە هەموو لایەكی دەڵێم”.

لە بەرانبەریشدا دكتۆر محەمەد عەلی یاسین وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، ئەوان چاوەڕوانی ئامۆژگاری سكرتێری پەرلەمان ناكەن، وتیشی: “ئیمەش باسی ئەوە دەكەین كە چارەسەری پینەپەڕۆ بۆ هیچ پرسێكی هەرێمی كوردستان نەكرێت، نەك تەنها پرسی سەرۆكایەتی كە ئەوانە هەموو شتێكان وەها پێ‌ باشە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com