نوچه‌نێت
رۆژنامه‌یه‌كى توركى وێنه‌ى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى هه‌ده‌په بڵاوده‌كاته‌وه گوایه چه‌ك بۆ په‌كه‌كه ده‌نێرێت و ده‌میرتاشیش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ” ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبارمان بكه‌ن”.
رۆژنامه‌وى ئه‌كشامى توركى وێنه‌ى فه‌یسه‌ڵ سارى یه‌لدز بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌ته‌نیشت كۆمه‌ڵه ئۆتۆمبیلێك وه‌ستاوه گوایه ئه‌وانه چه‌ك بۆ صه‌كه‌كه ره‌وانه ده‌كه‌ن وفه‌یسه‌ڵیش له‌وێنه‌كه‌دا چه‌كداره. بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌یه هه‌ده‌په تووشى ئیحراجى ده‌كات. هه‌ر زوو سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌ڵامى ئه‌و هه‌والانه ده‌داته‌وه و به‌تۆمه‌تیان ناو ده‌بات. ده‌میرتاش له‌دوایین لێدوانى دا ده‌ڵێ” هه‌موو هێرشێكى وشكانى و ئاسمانى وه‌ك پیلانێكه له‌دژى ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌رنه‌چین”.