نوچەنێت.ههولێر:
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی دەستور و سەرۆکایەتی كۆبونەوە
ئەمڕۆ محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان گەیشتە بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی ئەو بزوتنەوەیە كۆبویەوە.
ئامانجی سەردانەکەش بۆ دەستپێكردنەوەی هەوڵەكانە بۆ سازان لەسەر پرسی دەستورو ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم.
وابڕیاریشە هەر لە شاری سلێمانی شاندی باڵای یەكگرتوو لەگهڵ یەكێتی نیشتیمانی و كۆمەڵی ئیسلامی كۆببێتەوە.