نوچه نێت
به‌پێى هه‌واڵێكى سۆمه‌ریه نیوزى عێراقى دوێنێ ئێواره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌یشتۆته نه‌جه‌ف و بڕیاره سه‌ردانى سیستانى بكات.
سایتى سۆمه‌ریه‌نیوز رایگه‌یاندووه زه‌ڕیف سه‌ردانى مه‌رقه‌دى ئیمام عه‌لى كردووه له نه‌جه‌ف و دواتریش وا بڕیاره به‌ره‌و لاى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه عه‌لى سیستانى بچێت. وه‌ك لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران باسى ده‌كات. زه‌ڕیف به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێى سێ فایل بكات كه یه‌كێك له‌وانه بابه‌تى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێرانه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى سیستانى ده‌كات
0
Share.