نوچه‌نێت: تایبه‌ت
جێگری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌وان ره‌شبین نین له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان و ئه‌و پێشوازییه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه له شاری سنه له سه‌رۆك كۆماری ئێران كراوه، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كه‌یان زیاتر بووه، وتیشی: “خه‌ڵكی سنه به ویستی خۆیان نه‌چوون بۆ پێشوازی رۆحانی”.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سه‌رۆكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له لێدوانێكی تایبەت بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، خه‌ڵكی شاری سنه به ویستی خۆیان نه‌چوون بۆ پێشوازی حه‌سه‌ن رۆحانی له سه‌رۆك كۆماری ئێران، شه‌ره‌فی وتی: “هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان به ویست و ره‌غبتی خۆیان پێشوازی له‌هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناكه‌ن، ئه‌وه سیاسه‌تی جمهوری ئیسلامییه كه له‌رێگای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی و ئیدارییه‌كانی حكومه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له‌رێگای قوتابخانه و زانكۆكانه‌وه خه‌ڵك ناچار ده‌كات، كه له‌و جۆره مه‌راسم و پێشوازیانه به‌شداربن”.
شه‌ره‌فی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و وتی: “ئێمه خه‌ڵكی خۆمان ده‌ناسین و هه‌موو ئه‌ندامانی ئێمه له‌ناو خه‌ڵكی خۆمان ده‌ژین هه‌ست به‌شوعری خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ن، باش ده‌زانن كه جمهوری ئیسلامی ئێران له كوردستانی ئیران دا، هیچ پێگه‌یه‌كی سیاسی و جه‌ماوه‌ری نییه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه جه‌وماوه‌ریانه كۆده‌كرێنه‌وه، هه‌مووی به ئیجباری و زۆرلێكردنه”.
شه‌ره‌فی له باره‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبی دیموكراتیشه‌وه وتی: “ئێمه ئاگامان له نفوز و مه‌وقیعیه‌تی خۆشمان له‌ناو خه‌ڵكی هه‌یه، مه‌وقیعی واش له‌و یه‌ك ساڵه هاتوه‌ته پێشه‌وه، نیشانی داوه نفوزی حیزی دیموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك رابردووه، له‌هه‌ندێك جێگاش زیاتر له رابردوو له به‌ره‌و پێشچوونی زۆردایه”.
جێگری سكرتێری حیزبی دیموكرات: خه‌ڵكی سنه به ویستی خۆیان بۆ پێشوازی رۆحانی نه‌چوون
0
Share.