رۆژنامەیەکى بریتانى پەردە لەسەر ژیانى ئێستاى غازى یاوەر لادەدات

0

 

نوچەنێت-ئاژانسەکان
رۆژنامەى “ئیندیپێندەنت” ى بەریتانى راپۆرتێکى دەربارەى “غازى عەجیل ئەلیاوەر”ى یەکەمین سەرۆککۆمارى عێراق دواى سەدام حسێنى دیکتاتۆر بڵاو کردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە عێراقییەکان ئەم پیاوەیان نەدەناسى و هیچیان لەبارەوە نەبیستبوو پێش ئازادکردنى عێراق، تا دواى ئازادکردنى عێراق ئەمریکییەکان هێنایان و خستیانە سەر کورسى ئەنجومەنى حوکم، پاشان سەرۆککۆمارى عێراق. ئەم پیاوەش درێغى نەکرد لە راوکردنى هاوسەرێک بە پێوانە و ئاستى خۆى کە ئەویش (نەسرین بەروارى) وەزیرى پێشوو بوو، هەروەک تا توانى لە داهاتى عێراقى خوارد و پاشان رۆیشت و هەواڵى نەما.

لە راپۆرتى رۆژنامەکەدا هاتوە ، غازى عەجیل ئەلیاوەر لە تەمەنە 57 ساڵیەکەیدا تەنها 10 ساڵ لە عێراق نیشتەجێ بوە، ئەوەى ترى لە هاتوچۆدا بوە لە نێوان کوێت و لوبنان و سعودیە و لەندەن، تا پێش 25 ساڵ لە ئەمریکا گیرسایەوە و نیشتەجێ بوو.

هەروەها دەڵێت ” هەوڵیدا لە ئىمریکا یەکێک لە زانکۆکان کۆلێژى کۆمەڵناسى بخوێنێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، هەروەها هەوڵیدا لە سعودیە بخوێنێت دیسان سەرکەوتوو نەبوو، غازى ئەلیاوەر شێخى عەشیرەتیش نەبوو، لەسەر نەریتى عەشائیرى و ئاینى پەروەردە نەکرابوو، نەیدەزانى سەرۆکى هۆزەکانى عێراق کێن پێش ئەوەى بێتەوە بۆ عێراق، دواى سێ مانگ لە داگیرکردنى عێراق دەسەڵاتدارانى سعودیە هەوڵى زۆریان لەگەڵ ئەمریکییەکان دا بۆ ئەوەى هەڵیبژێرن و بیکەن بە سەرۆکى فەخرى.

ئەلیاوەر لە ژیانیدا هیچ بەرپرسیارێتیەکى سیاسى و کۆمەڵایەتى و عەشایەرى نەبوە ، جگە لە بِڕوانامەى ئامادەییش هیچ بڕوانامەیەکى ترى نیە.

رۆژنامەکە راپۆرتەکەى بەوە کۆتایی پێهێناوە کە ئەلیاوەر و هاوسەرەکەى ئێستا لە ڤێلایەکى گەورە لە بەریتانیا دەژین بەهۆى بارودۆخى خراپى عێراق و پلەى گەرماى بەرز و ئەو تەقینەوانەى کە رۆژانە چەندین هاوڵاتى عێراقى دەکەنە قوربانى، هەروەها دەڵێت ئەلیاوەر و هاوسەرەکەى مانگانە موچەیەکى زەبەلاح بە بڕى 62 ملیۆن دینار وەردەگرن کە ساڵانە دەکاتە 744 ملیۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com