ڕێژیر ئیسماعیل : سەفەرت خێر

0

ڕێژیر ئیسماعیل : سەفەرت خێر

کۆچی ئومێدت
بەرەو بەختەوەری پیرۆز
ئەی گیانی گیانان
چرای شەوی تاری من
ئەی ئیلهامی  شعر و
بەگڕ خەری هەستی من
تۆ سەفەر کە
کوێت پێخۆشە
کامە لانەت ئەوێ
لە چ هەوارێکی دوور لەمن
دلت بە جۆشە!!
دلت بەچی خۆشە !
تۆ لە هەرشوێنێکی ئەم زەمینە بی
بێئاگای لەوەی
بای شەمال هەیە و خەمخۆری
دلشکاوێکی وەک منە
بۆنی تۆم بۆ،ئەهێنێ !!
نازانی تۆ
مانگ هەر کاتێ  من بە بێداری ئەبینێ شەوانە
بۆ دلخۆشیم 
چەشنی روخساری تۆ خۆی ئەنوێنێ !!
ئەوە نییە پاییز هەیە
گەلاکانی لەگەل قژت هەمان رەنگە
باران هەیە وەک تۆ
گەر بیری تورەبونت بکەم
رەهێلەم بۆ دادەبارێنێ !
گەر بیری نیانیەکەت بکەم
ئەلێ تۆی بەگوێی منا ئەچرپێنی
نیان نیان  لە ئاسمان دادەبارێ !!
تۆ،لە هەر کوێ بی گرنگ نییە !!
نەدووریت  ،  نە بێدەنگیت
لە ئەشقی تۆم ناکا
دللنیابە  تا دێ ، تا کۆنتر بێ
دێوانەترم ئەکا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com