هەنارە قادر : ئەمشەو
تاڵ تاڵى زوڵفى من
بۆ په‌نجه‌ى تۆ په‌رێشانه
ده تۆش وه‌ره
شازاده‌ى روح
به ماچى لێو
بیكه شانه
ئه‌مشه‌و لێوم
له‌باخى دڵت میوانه
ده تۆش وه‌ره و
هه‌تا بڕست له له‌شتایه
ماچى بكه
زۆر شێتانه
ئامێزى من
بۆت واڵایه
ده زوو كه ده‌ى
شه‌و دره‌نگه
باخى سینه‌م
له‌چاوه‌روانى
ده‌ستتدا
له‌حاڵ و زیكرى
ئیشقایه
ده وه‌ره ده‌ى
بترازێنه
سوخمه‌ى ئاڵ و
له‌ناو گوڵاوى دڵى من
بكه وازى
ده وه‌ره ده‌ى
ئه‌ى شازاده
به‌ماچ و ئامێزى
گه‌رمم
دڵى شێتت
بكه رازى..