بارزانی و عەبدولمەهدی:لەپێناو نەهێشتنی کێشەکان پێویستە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام بێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبونەوەیاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بواری وزە و، کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و تەکید کرایەوە کە لەپێناو نەهێشتنی کێشەکاندا،هەماهەنگیی هەردوولا بەردەوام بێت.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی ٧ـی ٢٠١٥ لە سەلاحەدین،مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق كرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له‌ دیدارەكەدا،ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بواری وزە و، کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و تەکید کرایەوە کە لەپێناو نەهێشتنی کێشەکاندا، هەماهەنگیی هەردوولا بەردەوام بێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com