نوچه نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى ده‌كه‌ن داعس به‌نیازه ویلایه‌تى سه‌بڕاته رابگه‌ینێ كه شوێنێكى ستراتیژى له‌جیهان و وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌یه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى ده‌كات داعش خه‌ریكى خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌وه‌ى شارى سه‌بڕاته‌ى لیبیا بكاته ویلایه‌تێكى نوێ. ئه‌مه‌ش گرنگى بۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه ده‌بێت. شارۆچكه‌ى سه‌بڕاته شارێكى لیبییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریا. چاودێران پێیانوایه ئه‌و شاره دوورترین خاڵه له هێرشه ئاسمانییه‌كانى میسر و سوپاى میسرى. خاڵێكى دیكه له گرنگى ئه‌و شوێنه بۆ داعش ئه‌وه‌یه نزیكترین خاڵه له ئیتاڵیا له‌وێشه‌وه ده‌توانێ به‌رێگاى ده‌ریاوه تیرۆریستان و چه‌كى بۆ بێت. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و هۆكارانه سه‌بڕاته وه‌ك ناوچه‌كانى دیكه لیبیا نییه. ناوچه‌كه عه‌شایه‌رى نییه، بۆیه هێزه‌كانى داعش تووشى شه‌ڕى چه‌كداره عه‌شایرییه‌كان نابنه‌وه.
داعش ویلایه‌تێكى نوێ راده‌یگه‌ینێ
0
Share.