وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی بۆ سكرتێری پەڕلەمان: ئێمە چاوەڕوانی ئامۆژگاری تۆ نین

0

نوچەنێت: تایبەت:

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان بەشداری كۆبوونەوەكەی رۆژی دوو شەممە دەكات،لە وەڵامی سكرتێری پەڕلەمانی كوردستانیشدا،كە داوای لێكردبوون بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكەن،وتی:”ئێمە چاوەڕوانی نەسیحەت و هیچ شتێك لە بەرێز سكرتێری پەرلەمان نین، ئەگەر بەشداری بكەین بڕیاری فراكسیۆنمانە، ئەگەر بەشداریش نەكەین هەر بڕیاری فراكسیۆنەكەمانە”.

دكتۆر محەمەد عەلی یاسین، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان بەشداری كۆببونەوەكەی رۆژی دوو شەممە ڕیێكەوتی (27/7/2015) دەكات، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئەنجامی دەدات، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی وتی: “ئێمە وەك گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان، لەپرسێكی ئاوادا و لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان تەحەفوزمان نییە و بەشداری دەكەین”.

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە بارەی كۆبوونەوەكەوە وتی: “كۆنەوەكە كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانە، بۆ ڕاوێژ لەسەر ئەوەی ئەگەر هاتوو ئێمە دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانمان هەبوو، لەماوەی مانگی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر ئەوە بكریت ئەجیندای دانیشتنەكە چی بێت، زیاتر كۆبونەوەیەكی راوێژییە، كۆبونەوەیەكی وانیە كە هەر فراكسیۆنێك بەپڕۆژەی خۆی بڕوات و باسی پڕۆژەكەیان بكەن”.

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە وەڵامی سكرتێری پەڕلەمانی كوردستاندا، كە داوای كردبوو پارتی بەشداری كۆبوونەوەكە بكات و ڕێز لە سەرۆكایەتی پەڕلەمان بگرن، وتی: “سەرۆكایەتی پەرلەمان با ڕێز لە خۆی بگرێت، ئێمەش رێزیان لیدەگرین، با بە ڕاشكاوی قسە بكەم، ئێمە چاوەڕوانی نەسیحەت و هیچ شتێك لە بەرێز سكرتێری پەرلەمان نین، ئەگەر بەشداری بكەین بڕیاری فراكسیۆنمانە ئەگەر بەشداریش نەكەین هەر بڕیاری فراكسیۆنەكەمانە، ئەو بڕیارە لای سەرۆكایەتی پەرلەمان نییە و بەردەوامیش ئێمە رێز لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگرین، بەڵام هەندێكجار هەڵوێست و بڕیاری خۆمان دەبێت و هەروەها بڕیاری سیاسی خۆمان هەیە و ئەوە ئیشی سكرتێری پەرلەمان نییە، كە بۆمان دەست نیشان بكات كە بەشداری بكەین یان نا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com