نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایدەگەێنێت،توندڕه‌ویی و په‌ڕگیریی له ئیسلامدا له‌ئه‌نجامی تێنه‌گه‌یشتنی ده‌قه شه‌رعییه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت.
راگەیاندنەكانی كۆمەڵ بڵاویان كردوتەوە،عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، لەمیانەی بەشداری كردی لە خێوه‌تگه‌ی (ناوندی بیری میانڕه‌وی)، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لقی ئاكرێ و لقی به‌رده‌ڕه‌شی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ده‌ڤه‌ری گۆران و بادینان بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابیی ده‌ڤه‌ره‌كه سازیان كردبوو وتارێكی پێشكەشكردوە.
له‌میانەی وتاره‌كه‌یدا عه‌لی باپیر له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد توندڕه‌ویی و په‌ڕگیریی له ئیسلامدا، له ئه‌نجامی تێنه‌گه‌یشتنی ده‌قه شه‌رعییه‌كانه‌وه درووست ده‌بێ و به پێچه‌وانه‌وه زانیاریی زۆر و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و به‌دوای قورئان و سوننه‌ت كه‌وتن به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ، به یه‌كه‌وه ژیان و تێگه‌یشتنی ڕاست له ئیسلام به‌رهه‌م دێنێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی (داعش)ی به زیانێكی گه‌وره بۆ ئیسلام‌و مسوڵمانان به‌گشتی و ته‌وژمی ئیسلامی به تایبه‌تی ئه‌ژمار كرد و به نموونه‌یه‌كی ناشیرینی ئیسلامی له قه‌ڵه‌م دا.
عه‌لی باپیر ئه‌وی خسته‌ڕوو كه پێویسته مسوڵمانان به تێگه‌یشتنه‌وه ده‌ست بگرن به دینه‌كه‌یانه‌وه و هیچ په‌رچه‌كدارێكی ناشه‌رعی نه‌نوێنن و سته‌می زۆرداران له مسوڵمانان نه‌بێته هۆی په‌ڕگیریی كه ده‌بێته مایه‌ی زیان و نه‌هامه‌تی بۆ جیهانی ئیسلامی.