نوچەنێت.هەولێر:
سه‌رۆك كۆماری ئێران به یاوه‌ریی وه‌فدێك له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، گەیشتنە شاری سنه و رایگەیاند،ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بووایه هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌وتنه ده‌ست داعش.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ،حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سنه‌وه، گه‌یشته ئه‌و شاره‌و دواگەیشتنیشی رۆحانی له نێو یاریگای ئیستیقلال، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی شاری سنه كرد‌و وتی: خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بووایه، هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌وتنه ده‌ست داعش.