نوچه نێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى ئێرانى بۆ هاوڵاتیانى خۆى پوچه‌ڵ كرده‌وه و له‌گه‌شتى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئێرانیش ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى فلیپ هاموندى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌فه‌ر بۆ ئێران پوچه‌ڵ كرایه‌وه كه‌پێشتر ته‌نها رێگه به‌گه‌شتى زۆر پێویست ده‌درا و له‌زۆربه‌ى هاوڵاتیان قه‌ده‌غه‌كرابوو. به‌ڵام ئێستا بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌كى به‌ریتانى رێگه پێدراوه سه‌ردانى ئێران بكات به‌مه‌رجێك له سنوورى پاكستان و ئه‌فغانستان و عێراق نزیك نه‌بنه‌وه. به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا روونى كردۆته‌وه كه هاوڵاتیانى به‌ریتانى نابێت له 100 كلم له سنوورى ئه‌فغانستان و ئێران نزیك ببنه‌وه و هه‌روه‌ها ناشبێت به 10 كیلۆمه‌تر له‌سنوورى عێراق نزیك ببنه‌وه.
به‌ریتانیا بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى ئێرانى پوچه‌ڵ كرده‌وه
0
Share.