پەرلەمانتارێكی پارتی پیلانێكی توركیا دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كورد لە سوریا و پەكەكە ئاشكرادەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرحان جەوهەر،پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان لە بابەتێكدا پیلانێكی توركیا دژی دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كورد لە سوریا و پەكەكە ئاشكرادەكات و دەڵێت،ئەردۆگان كە زانی رژێمی سوریا بە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ناروخێت، ئیدی دەرگای لەبەردەم چەكدارە تووندرەوەكانی وەك داعش و نەسرە واڵاكرد و یارمەتی لۆجستی دەدان.

 

دەقی وتارەكەی فەرحان جەوهەر كە لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە

توركیا كارتی داعشی فڕێدا

لەوەتەی راپەڕین و شەڕ لە سوریا هەڵگیرساوە توركیا خۆی خستۆتەناو زەڵكاوەكە و لەو باوەڕەدابوو رژێمی سوریا زۆر خۆی ناگرێت و دەڕوخێت، بۆیە هەر زوو ئەردۆگان خۆی كردە لایەنێكی سەرەكی ئەو ناكۆكیە و ئۆپۆزسیۆنی سوریای لە ئەنقەرە كۆدەكردەوە و یارمەتی دەدان، بەڵام دوای ئەوەی كە زانی رژێم بە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ناروخێت، ئیدی دەرگای لەبەردەم چەكدارە تووندرەوەكانی وەك داعش و نەسرە واڵاكرد و یارمەتی لۆجستی دەدان، ئەمەشی وەك كارت بەكار دەهێنا بەرامبەر ئەمەریكا، بۆ ئەوەی رازی بن بەمەرجەكانی كە داوای دەكرد پەلە بكەن لە روخاندنی رژێم یان هەر نەبێت، ناوچەكی دژەفرین لە باكوری ئەو وڵاتە دامەزرێنن، توركیا جگەلەوەی ئامانجی روخاندنی ئەسەد بوو، بەقەد ئەوەو بگرە زیاتریش ئامانجی لێدانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كورد بوو لە سوریا، چونكە پێیوایە درێژەكیشانی ئەو دۆخەی سوریا لەبەرژوەندی كوردە، هەر بۆئەوەی گوشارەكانیشی زیاتر لەسەر رۆژئاوا بكات، نەچووە ناو ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەی كە ئەمەریكا سەركردایەتی دەكرد بۆ لێدانی داعش.

لە ئێستاشدا و دوای تەقینەوەكەی شاری پڕسوس و كوژرانی ئەفسەرێك و دوو سەربازی تورك بە دەستی داعش، بڕیاری لێدانی داعشی داوە و بنكە سەربازیەكانیشی بۆ فڕۆكە ئەمریكیەكان واڵاكردووە، بەرە بەیانی رۆژی هەینی رابردوو بە فڕۆكەكانی هێرشی داعشی كردووە لە ناو خاكی سوریاو هاوكات هێرشی بۆ سەر بنكەو بارەگانی پارتی كرێكارانی كوردستانیش لە ناوخاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، توركیا سورە لە سەرئەوەی كە پەكەكە و داعش وەكیەك بناسێنێت، هەرچەندە تاكو ئێستا دیار نییە، ئەمەریكا لەبەرامبەر شەڕی توركیا دژی داعش چی بەو وڵاتە بەخشیوە یان روونتر چ بەڵێنێكی بە توركیا داوە، ئایا ئەمەریكا ئیدارەی كوردی لە سوریا دەكاتە قوربانی بۆ رازی بوونی توركیا؟ یان توركیا ناچاربووە لە ژێرگوشارەكانی رای گشتی ئەو بریارە بدات، بە بڕوای من توركیا لە ناچاری رازی بووە، بەتایبەتی دوای ریككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمەریكاو ئێران و مانەوەی رژێمی ئەسەد بەم شێوەیەو گەشەكردنی ئیدارەی كوردی لە سوریا و گرنگی پێدانی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەبردنەوەی زۆرینە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەو كۆمەڵیك فاكتەری ناوخۆی ئەو وڵاتە، كە رەنگە لە داهاتوودا مەترسی گەورەی بۆ دروست بكەن، چۆتە ناو ئەو هاوپەیمانیە نێودەوڵەتییەی دژ بەداعش.

توركیا بە هۆی هاوكاری كردنی بۆ داعش زیانێكی گەورەی هەم لە ناوبانگی خۆی و هەم لە ناوچەكەش دا، دواجاریش ئەو كارتەی سوتاو هیچ لەئامانجەكانیشی نەهاتنەدی، نەك رژێمی سوریا بەهۆی داعشەوە نەروخا، بەڵكو تەمەنی درێژتر بوو، هەروەها ناوچەی دژەفڕنی بۆ دروست نەكرا، كوردەكانی سوریا بوونە ژمارەیەكی قورس و تازە ناكرێت لەبەر خاتری توركیا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نادیدەیان بگرێت، چونكە لە سوریا هێزی یەكەمی سەر زەمینن دژی داعش، ئەوەی توركیا دەیەوێت لە ناخۆی وڵاتەكەی ئابڕوی خۆی پێ‌ بكڕیتەوە، لیێدانی بنكەو بارەگانی پەكەكە یە و دەیوێت وانیشانبدات، كە ئەمەریكا بەڵێنی پێداوە بۆ لە ناوبردنی پەكەكە، بەڵام ئەمەش راست نییەو ئەگەرچی لێی بێدەنگن، هەرچەندە پەكەكە هەڵەیەكی كوشندەی كرد بە كوشتنی دوو پۆلیس، چونكە پاساوی دادەست ئەو وڵاتە، بەڵام ئەگەر پەكەكە ئەمەشی نەكردبا توركیا لە پاساوێك دەگەڕا بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لە دژیان، بەتایبەتی دوای دۆڕانی ئاك پارتی لە ناوچە كوردیەكانی باكوری كوردستان لە هەڵبژاردنی رابردوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com