نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی،به هۆی بۆردومانی باره‌گاكانی پەكەكە له لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه،راگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات توركیا به‌زووترین كات بۆردومانه‌كانی رابگرێت و،هه‌روه‌ها داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانیش ده‌كات.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌هێرشی ئاسمانی توركیا راگەیەنراوێک بڵاودەكاتەوەو و داوا له‌توركیا ده‌كات كه هێرشه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان رابگرێ و دەڵێت: چونكه، گه‌له‌كه‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو شه‌ڕه‌ڤانانیش، له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدان دژی داعش، بردنه‌وه‌ی شه‌ڕیش دژی داعش، به‌رپرسیارێتییه‌كی چاره‌نوسسازتره له‌كێشه‌ی لابه‌لای نه‌خوازراو، كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، روویداوه. بۆیه، راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا، ده‌ستبه‌جێ، به‌ره‌ی دژه تیرۆر، به‌هێز ده‌كات. له‌هه‌مانكاتدا، داوا له(pkk)یش ده‌كه‌ین، پشووی شۆرِشگێڕانه‌یان درێژ بكه‌ن و به‌رامبه‌ر كاری نارِاست، كاردانه‌وه‌ی ناوه‌خت نه‌نوێنن. هه‌روه‌ها، به‌رپرسیارێتی ئاك پارتیشه، ده‌رفه‌ت نه‌دات، دوژمنانی ئاشتی له‌ناو توركیا‌و ناوچه‌كه‌دا، مه‌رامه‌كانیان به‌دیبهێنن.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا یەكێتی داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌كات هه‌رچی پێیانده‌كرێ،هێرشه‌كان راگرێ و به‌شداری كارا له‌چاره‌سه‌ر بكات و هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵبگرن و دەشڵێت:له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تیش،حكومه‌تی بنكه فراوانه،بۆیه،به‌پێویستی ده‌زانین، كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كان، به‌زوترین كات بكرێ، هه‌تا هه‌موو لایه‌ك، به‌شداری راسته‌قینه له‌چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیدەگەێنێت:له‌م كاته‌شدا، زۆر گرنگه وڵاتانی رۆژئاوا‌و یه‌كێتیی ئۆرۆپا، رۆڵێكی كاریگه‌ر، له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌و كێشه سیاسییه‌كاندا، بگێرِن. ته‌نها ئه‌م رێگایه‌ش، ده‌سته‌به‌ری به‌هێزكردنی شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌كات. پێچه‌وانه‌كه‌ی، ئاساییشی ناوچه‌كه‌و، وڵاتان تێكده‌دات و داعش و هێزه تیرۆریستیه‌كانیش، ته‌مه‌ن درێژ‌و درِتر ده‌كات.