وردەكاری رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا دەربارەی “شەڕی رێكخراوە توندڕەوەكان”

0

 

رۆژنامەی ” حوریەت” ی توركی ئاشكرای كرد ، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی لە نێوان باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا پێش دوو رۆژ ئەنجام درا ، بە ئامانجی دانانی دوا وردەكارییەكانی ئەو رێكەوتننامەیە بوە كە بەمدواییانە پێیگەیشتن بە مەبەستی رێگە دان بە هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ بەكارهێنانی بنكەی “ئەنچەرلیك” لە جەنگی دژی داعشدا .

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە كە بنكەی “ئەنچەرلیك” بەم نزیكانە بەڕووی فرۆكەكانی هاوپەیماناندا دەكرێتەوە ، بە مەبەستی لێدانی گروپە توندڕەوەكانی سوریا ، وەك رێكخراوی داعش و بەرەی نوسرە. هەروەها بواری ئاسمانی توركیش بەهەمان شێوە بۆ فڕۆكەكانی هێزەكانی هاوپەیمانانی هەڵگری چەك و بۆمب و موشەك دەكرێتەوە لە كاتی پێویستدا.

گرنگترین بەندەكانی رێكەوتننامەكە ئەمانەن:

  • دروست كردنی ناوچەیەكی ئارام لە نێوان ” مارع ” و ” جەرابلوس” لەسەر 90 كیلۆمەتری سنوری توركیا و بە قوڵایی 40-50 كم.
  • رێگە بگیرێ لەوەی كە گروپە توندڕەوەكانی وەك رێكخراوی داعش كە نەتوانن ئەم ناوچە ئارامە كۆنترۆڵ بكەن.
  • بەكارهێنانی بنكەی ” ئەنچەرلیك” بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزی ئاسمانی توركیا دەبێت، لەگەڵ دروست كردنی ناوچە ئارامەكەش رێگەی ئاسمانی لەبەردەم فرۆكەكانی رژێمی سوریا دادەخرێت.
  • رێكەوتننامەكە بە شێوەیەكی راستەوخۆهێزە كوردیە سورییەكانی وەك ” پەیەدە” ناكاتە ئامانج ، بەڵام ئەگەر بێت و ئەو هێزانە هەڵوێستێكی دژی توركیا ئەنجامبدەن یان كارێك بكەن كە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەكە یان ئاسایشی توركیا بكات ئەوا توركیا مافی ئەوەی هەیە دەستێوەردان بكات بۆ رێگرتن لێیان.
  • ناردنی هێزی وشكانی بۆ بنكەی ” ئەنچەرلیك” رێگە پێدراو نیە ، بەڵام دەتوانرێت یەكەیەكی سەربازی تەكنیكی پێكهاتوو لە 40-50 سەرباز بچنە بنكەكە بۆ پڕ كردنەوەی پێداویستییە تەكنیكیەكانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان.
  • رێگە بە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دەدرێت بنكە سەربازییەكانی تری توركیا وەك باتمان و دیاربەكر و مەلاتیا لە بارودۆخی كتوپڕدا بەكار بهینێت.

 

 

بنكەی “ئەنچەرلیك” بنكەیەكی ئاسمانی ئەمریكییە دەكەوێتە ویلایەتی “ئەدەنە” ی باشوری توركیا. ستافێكی 5 هەزار كەسی هێزی ئاسمانی ئەمریكی و سەدانی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانی و هێزی ئاسمانی توركی كاری تێدا دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com