نوچه‌نێت: هه‌ولێر
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان په‌نا بۆ بژارده‌ی شه‌ڕ ده‌به‌نه‌وه، فراكسیۆنی پارتی پێیوایه، بژارده‌ی ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ندایه و داوایش ده‌كات هه‌ردوولا هه‌وڵ بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی كێشه‌كان بده‌ن.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی
ڕاگه‌یاندراوێك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
به داخه‌وه جارێكی تر بژارده‌ی شه‌ڕ له نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان، وه‌ك تاكه بژارده‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان په‌نای بۆ ده‌برێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا، جگه له قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، نه‌یتوانی هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به ده‌سته‌وه بدات.
ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێموانوایه، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا له‌وه‌دایه، كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆی ئاشتییانه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بده‌ن و به ته‌نها ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش ده‌توانێت توركیا له كه‌ناری ئارامی نزیك بكاته‌وه، چونكه به‌ره‌و پێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی له ماوه‌كانی ڕابردوودا، توانی سه‌قامگیری بۆ ناوخۆی توركیا فه‌راهه‌م بكات، هه‌روه‌ها بۆ گه‌لی كوردیش توانی به‌شداری له سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن فه‌راهه‌م بكات.
ئێمه له كاتێكدا داواكارین هه‌ردوولا واز له بژارده‌ی شه‌ڕ بهێنن، هه‌روه‌ها نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه ڕه‌وشه‌كه به ئاستێكی وه‌ها مه‌ترسیدار گه‌یشتووه و له ڕێگه‌ی بۆردومانه‌كانیشه‌وه، زیان به هاووڵاتی سڤیل گه‌یشتووه، بۆیه داواكارین له هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانییان چڕ بكه‌نه‌وه و به‌ر به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری كێشه‌كانیش بگرن.
له كۆتاییدا ئومێده‌وارین هه‌رچی زووه ئاسایش و ئۆقره‌یی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ڕله‌مانی كوردستان
25/7/2015