نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له دوای بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، هاوسه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌مدا ماوه، كه هێزه دیموكراته‌كان ببنه یه‌ك و دژی “ئه‌ردۆغانی فاشیست” تێكۆشانی دیموكراتی بڵند بكه‌ن، له لایه‌كی تریشه‌وه وته‌بێژی كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، داعش و ئاكپارتی به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ دژایه‌تی كردنی كورد، وتیشی: “توركیا له رێی هێرشه‌كانییه‌وه تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كاته‌وه”.
هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆما جیڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له باره‌ی بۆردومانی فرۆكه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گانیان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: “ده‌بێت هێزه دیموكراته‌كان ببنه یه‌ك، به‌یه‌كگرتنیان دژی ئه‌ردۆغانی فاشیت و چه‌ته‌كان تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی بڵند بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئێمه هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتیخوازه‌كان بانگ ده‌كه‌ین كه به‌په‌له و بێ دواكه‌وتن تێكۆشانیان بڵند بكه‌ن”
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێستا میدیا توركییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه، پاساوی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌و هێرشانه ئه‌وه‌یه، كه ده‌یه‌وێت به‌ر به‌و مه‌ترسیانه بگرێت كه روو له‌و وڵاته‌ن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت، كه پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتی خۆی له كوشتنی دوو پۆلیسی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند، كه به وته‌ی ئه‌وان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵ كردبوو، له‌و باره‌وه ده‌مهات عه‌گید وته‌بێژی كه‌جه‌كه، وتی: “ئه‌و هێرشه‌ی له پیرسوس كرایه سه‌ر گه‌نجان, به ڕێككه‌وتنی داعش و ئاك پارتی بووه, چونكه كارێك كه ئاكپارتی نه‌توانێت بیكات, ده‌یداته ده‌ست داعش بیكات, له هه‌ر كوێ خۆپیشاندان كۆبوونه‌وه و تێكۆشینێكی گه‌لی كورد هه‌بێت، له رێگه‌ی داعشه‌وه ده‌یه‌وێت لاوازی بكات، ئاكه‌په ده‌یه‌وێت ئه‌و شێوازه سه‌ركوتكارییه له دژی كورد به‌كاربهێنێت، بۆیه ئێمه متمانه‌مان به ئاكه‌په نه‌ماوه”.
وته‌بێژه‌كه‌ی كه‌جه‌كه وتیشی: “ئێستا قه‌یرانێك له توركیا هه‌یه، كه ئاكه‌په پێیوایه هۆكاری ئه‌و قه‌یرانانه هه‌ده‌په‌یه، چونكه له هه‌ڵبژارده‌نه‌كان ئاكه‌په ده‌نگی كه‌م هێنا و هه‌ده‌په ده‌نگی زۆری هێنا، بۆیه له سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌دا تێكۆشینی كورد ده‌بینین، بۆیه له رێی داعشه‌وه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌وه، ئێمه ده‌ڵێین ئه‌و قه‌یرانانه و ئه‌و كوشتانه‌ی كه هه‌یه، ئاكه‌په و داعشن، كورد و هێزه دیموكراتخوازه‌كانی ناو توركیا له ژێر مه‌ترسیدان، ئێستا خۆپاراستن له هێرشی دوژمن له هه‌موو ده‌مێك زیاتر پێویستره، بۆیه گه‌لی ئێمه نابێت هیودار بن كه ده‌وڵه‌ت بیانپاریزێت، چونكه ده‌وڵه‌ت تا ئێستا كوردی نه‌پاراستووه، بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه كه گه‌نجه‌كانمان گه‌لی خۆیان بپارێزن، تا ئێستا ئه‌ردۆگان ته‌ینه‌وه‌كه‌ی پیرسوسی شه‌رمه‌زار نه‌كرد، ته‌نها تیرۆری به گشتی شه‌رمه‌زار كرد و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت كه دژی تیرۆره”.