یه‌كێتی داوای بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا ده‌كات

0

نوچه‌نێت: سلێمانی

له‌سه‌ر “بۆردوومانی فرۆكه‌ جه‌نگیییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی عێراق”، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشت كردنی باڵیۆزی توركیا ده‌كات، بۆ پێدانی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌.
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای ئیدانه‌كردنی “بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی عێراق”، رایگه‌یاند: “دوای پشووی ئاسایی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ 25/7/2015 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو له‌یه‌كه‌م وته‌مدا وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیام كرد كه‌ شه‌وی رابردوودا كردیانه‌ سه‌ر خاكی عیراق و (هه‌رێمی كوردستان)”.
ئاڵا وتیشی: “وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا داوام له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها داوام له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ له‌و دانیشتنه‌ی كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی عیراق و (هه‌رێمی كوردستان) باڵیۆزی توركیا له‌عیراق بانگهێشت بكرێت و روونكردنه‌وه‌ بدات له‌و باره‌یه‌وه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com