نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ربڕی، راگه‌یاندراوه‌كه باس له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات و تێیدا هاتووه: “سه‌عات 9:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆشه‌ممه 25/7/2015 به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و به‌درێژی باسی ڕه‌وشه‌كه‌ی كرد و هۆی گه‌ییشتنی دۆخه‌كه‌ی بۆ ئاستی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ئێستا ڕوون كرده‌وه”.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه
شه‌وی ڕابردوو سوپای توركیا باره‌گاكانی PKKـی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆمباران كرد، دوای ئه‌و بۆردومانكردنه، سه‌عات ٩:٣٠ خوله‌كی پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆشه‌ممه ٢٥ـی٧ـی٢٠١٥، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و به‌درێژی باسی ڕه‌وشه‌كه‌ی كرد و هۆی گه‌ییشتنی دۆخه‌كه‌ی بۆ ئاستی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ئێستا ڕوون كرده‌وه.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی دڵگرانیی خۆی نیشان دا كه ڕه‌وشه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته مه‌ترسیداره و جه‌ختیشی كرده‌وه كه زۆر داوامان كرد كێشه‌كان نه‌گه‌یه‌ندرێنه ئاستی گرژیی زیاتر، چونكه ئاشتی تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه و ساڵانێك گفتوگۆ باشتره له یه‌ك سه‌عات شه‌ڕكردن، بۆیه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات ڕه‌وشه‌كه له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی باشترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر.
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه پێشتر هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بۆ سه‌رگرتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان خستۆته‌گه‌ڕ و ئێستاش هه‌رچی له توانایدا بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م گرژییه ده‌یخاته‌گه‌ڕ وئومێده‌واره هه‌موو لایه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنه‌ماكانی پڕۆسه‌ی ئاشتی.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
٢٥ـی٧ـی٢٠١٥