ئارام شێخ محەمەد:پێویستە توركیا ئەو هەلە مێژووییەی بۆ هێنانەدی ئاشتی لە گۆڕێدایە لەبارەی نەبات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئاسایشی توركیا لەڕێی پێشێلكردنی سەروەری عێراق و شەهیدكردنی هاوڵاتی سڤیل و سوتانی ڕەزو باخیانەوە نایەتەدی، داواش لەئەنكەرە دەكات ئەو هەلە مێژووییەی بۆ هێنانەدی ئاشتی لەگۆڕێدایە، لەباری نەبات.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی ئارام شێخ محەمەد لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (نوچەنێت) نێردراوە، دەڵێت، جارێكی تری حكومەتی توركیا بەپەساوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی، سەروەری خاكی عێراق پێشێلدەكات و هێرشێكی ئاسمانی فراوانی بۆ سەرچەند ناوچەیەكی سنورەكەكانی هەرێمی كوردستان دەسپێكردۆتەوە، كە وێڕایی شەهیدكردنی ژمارەیەك هاوڵاتی سڤیل، زیانێكی ماددی زۆریش بەردانیشتوانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتوە، كە سەرپێچیەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەیتەوەكان و ڕێزگرتنە لەهاوسێیەتی و بەتوندی ئیدانەی دەكەین.

ئارام شێخ محەمەد دەشڵێت، تێكچوونی هەوڵەكانی ئاشتی لە توركیا و دەستپێكردنەوەی شەڕو خوێنڕشتن، جگە لەماڵوێرانی هیچ تری لێنایەتە بەرهەم، بۆیە داوا لەحكومەتی ئەنكەرە دەكەین، ئەو هەلە مێژووییەی بۆ سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی لەو وڵاتە هاتۆتە گۆڕێ‌ كە كاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەكە دەبێت لەباری نەبات و جارێكی تر ڕێگە نەدات دەنگی تفەنگ و خوێنڕشتن زاڵبێت بەسەر دەنگی عەقڵ و برایەتیدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com