فازڵ میرانی: بە قسەی نەشیاو وەڵامی (نەوشیروان مستەفا)م نەداوەتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

نووسینگەی رۆژنامەوانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی،لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەێنێت،هەندێ ماڵپەڕ و تۆڕی كۆمەڵایەتی هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە كە فازڵ میرانی لە یەكێك لە كۆبوونەوەكاندا بە توندی و بە قسەی نەشیاو وەڵامی نەوشیروان مستەفای داوەتەوە، بۆیە ئێمە تەواوی ئەو هەواڵە رەت دەكەینەوە، چونكە لە راستییەوە دوورە.

 دەقی روونكردنەوەكە:

هەندێ وێبسایت و تۆڕی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە كە گوایە بەڕێز (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە یەكێك لە كۆبوونەوەكاندا بە توندی و بە قسەی نەشیاو وەڵامی بەڕێز (نەوشیروان مستەفا)ـی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی داوەتەوە، بۆیە ئێمە لە نووسنیگەی بەڕێز (فازڵ میرانی) تەواوی ئەو هەواڵە رەت دەكەینەوە، چونكە لە راستییەوە دوورە، هەروەها ئەمە بە هیچ شێوەیەك نە لە رەوشت و مۆڕاڵی پارتیی دیموكراتی كوردستان و نە لە هیی بەڕێز (میرانی) دەوەشێتەوە كە ئەم جۆرە قسانەیان بە دەمدا بێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە كە پێویستە هەموو كۆبوونەوەیەك كە ساز دەكرێت، پیرۆزی و تایبەتمەندیی خۆی هەبێت.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانی

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

25/7/2015

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com