نوچەنێت.هه‌ولێر:
رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
لە كاتێكدا تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم نه‌گه‌شتوونه‌ته رێكه‌وتن له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ویلایه‌تی بارزانیش، په‌رله‌مانی كوردستان له هوڵی ئه‌وه‌دایه به زووترین كات رێكارێكی یاسایی بۆ ئه‌و پرسه بدۆزێته‌وه.
لەوبارەوە فه‌خره‌دین قادر،سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان،به په‌یامی راگه‌یاندوە”رۆژی دووشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناوپه‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی؛ كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی پرۆژه‌كانی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كه‌ن”.
رایشیگه‌یاند”له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه ده‌كه‌ین كه پێشكه‌ش كراون بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین فراكسیۆنی پارتیش نه‌خشه‌ڕێگای خۆی بۆ ئه‌وپرسه بخاته ڕوو”.