پارتی:لایەنێكی كوردی لە جەلەولا كۆبوونەوەی داخراو لەگەڵ میلیشیاكان دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسێكی پارتی له‌ جەلەولا دەڵێت، رەوشی ئاوارەكانی جەلەولا لەوپەڕی خراپیدایە و توشی زۆر نەخۆشی و نەهامەتی بوونە كەچی لایەنێكی كوردی كۆبوونەوەی داخراو لەگەڵ میلیشیاكان دەكات.

عامر رەفعەت،بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لەجەلەولا بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:خەڵكی جەلەولا لە ئاوارەیی و لەنێو كەمپەكان و خانووە كەلاوەكاندا ژیانێكی زۆر خراپ دەگوزەرێنن، بە ناچاری و لەم گەرمای هاوینەدا بەبێ خزمەتگوزای لە ئاوارەییدان و تووشی چەندین نەخۆشیی جەستەیی و دەروونی بوونە و، چەند كەسێكیش لە بێئومێدیدا خۆیان كوشتووە؛لەكاتێكدا شاری جەلەولا ئازاد كراوە و بەهۆی بۆشایی ئەمنی و چه‌كداری میلیشیاكانیشه‌وه‌ كەس دڵنیا نییە تا بگەڕێتەوە ماڵەكەی خۆی.

وتیشی:لایەنێكی كوردی لە جەلەولا كۆبوونەوەی داخراو لەگەڵ میلیشیا و هێزە چەكدارەكان دەكات و كۆبوونه‌وه‌كانیشی لەسەر ئاستی حزبییه‌،خۆ ئەگەر ئەنجامێكی باشیشی هەبا كێشە نەبوو، بەڵام هیچ ئەنجامێكی باشی نەبووە بۆ رەوشی خراپی خەڵكی جەلەولا و؛ بۆیه‌ ئەم كۆبوونەوانە زۆر خەتەرناكن بۆ داهاتووی جەلەولا. خۆ ئەمە زیاتر لە نۆ مانگە جەلەولا رزگار كراوە و ئەم كۆبوونەوە داخراوانە دەكرێن،كه‌چی نەیانتوانیوە چەند خێزانێكیش بگەڕێننەوە سەر ماڵەكانیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com