نوچەنێت.ههولێر:
پەکەکە دەڵێت،بەهۆی بۆردومانكردنی هەرێمەکانى پاراستى میدیامان لەلایەن توركیاوە هیچ واتایەک بۆ ئاگربەست نەماوە.
شەوی رابردو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنوری قەزای ئامێدی ژمارەیەك بارەگای پەکەکەیان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بۆردومان كرد.
لەوبارەوە ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنى هێزەکانى پاراستنى گەل هەپەگە لەبارەى هێرشى ئەم شەوى فرۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورک لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە”فەرماندارى ناوەندى گشتى پاراستنى گەل بەرلەئێستا دەستنیشانى کردبوو کە ئاگرەبەست لەلایەن دەوڵەتى تورک و سوپاکەى بەشێویەکى تاک لایەنە کۆتایی هاتووە“.
لەبەشێكی تری پەیامەكە هاتووە”کاتژمێر 11ى شەوی رابرادوو فرۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکى داگیرکەر هەرێمەکانى پاراستى میدیان بۆردوومان کرد و بەو بۆردومانە هیچ واتایەکى ئاگربەست نەماوە،لەماوەیەکى نزیکدا ئەنجامى ئەو بۆردومانەش بۆ رایگشتى رادەگەیەنین“.