کاروان عومەر : نامەی یەکەم سەرباز بۆ ژەنەڕاڵ
ژەنەڕاڵ کۆتای به‌م جه‌نگه بێنه !!
ژەنهراڵ!
تۆنازانی ئه‌وده‌مه‌ی باڵی په‌پوله‌یه‌ک
به گڕی گرپۆشی تفه‌نگێک ئه‌سوتێ
گوڵ چ شیوه‌نێک ئه‌کا
فریشته‌کان چۆن ئه‌گرین
خوا چه‌ندە توڕه ئه‌بێت!
ژەنهراڵ
ئه‌و ده‌مه‌ی بڕیاریکی شێت گیری ئە دەی
تۆکه‌ڕی ! ده‌نگی هه‌ناسه‌ی باخچه‌کان نابیستی
گوێت له گریانی باڵنده‌کان نییه
نابینت درەختەکان چۆن با وەش بە لقەکانە ئەکات
ژەنە ڕاڵ
خۆزگە سەربازێک دەبووی..
شەوارەت بەدیار تفەنگەکەتەوە دەگرت و
خەیالت هەڵدەفری و بۆساتێک
دەڤەری عەشقی بەسەردەکردەوە
نازانم به چ زمانێک پێت بڵێم
ژەنەراڵ!!
کە لەی تۆ
خاڵی تره له قه‌وانی ئه‌و موشه‌کانه‌ی
که گوڵێک شه‌هید ده‌کات
یاسه‌رچاوه‌ی کانیاوێک لیخن ئه‌کات و
عاشقێک له مه‌عشوقه‌که‌ی ون ده‌کات
ژە نە‌راڵ .
ته‌ماشاکه شە پۆلی ئه‌م شه‌رانگێزیه‌ت
چ سه‌مایه‌ک به ماسێکان ده‌کات
به‌ده‌م قولاپی مه‌رگه‌وه
تۆ مۆنامۆی سروشت گۆڕی
بۆ خەم ناکترین ئاواز…
تۆ شه‌ق شه‌قه‌ی ده‌ستی منداڵه‌کانت شکاند
تۆخه‌ونی پاکیزه‌کانی ووڵاتت سه‌ر بڕی
تۆ ڕێگاکانی عه‌ترت ته‌ژی کرد له بۆنی باروت
تۆ رۆژانی هه‌ینیت لێوان لێو کرد له گریان
نه‌فره‌ت له جه‌نگ
نه‌فره‌ت له تفه‌نگ
نه‌فره‌ت له تۆ ئه‌ی ژەنهراڵ..!!!!!