نوچه نێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاكان مانگانه نزیكه‌ى300 ملیار دینار بۆ حكومه‌ت ده‌گێڕێته‌وه.
حسام عقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌روونكردنه‌وه‌یه‌ك دا كه له ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆى بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ڵێ” كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاكان نزیكه‌ى 300 ملیار دینار بۆ حكومه‌تى عێراق ده‌گێڕێته‌وه” هاوكات داواش ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاكان، یاساى نوێى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێ بكرێت. عه‌قابى روونى ده‌كاته‌وه له عێراق 360 پله وه‌زیر و 719 بریكارى وه‌زیر و 4560 به‌ریوه‌به‌رى گشتى هه‌یه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌پێویستى ده‌زانێ یاساى نوێى موچه جێبه‌جێ بكرێت چونكه وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات به‌پێى یاساى كۆنى مووچه جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت هه‌یه. ئه‌و به‌نموونه ده‌ڵێ” مووچه‌ى پله 10 برى 150 هه‌زار وه‌رده‌گرێت كاتێك مووچه‌كه‌ى زیاد ده‌بێت. ئه‌وا 100 هه‌زارى دێته سه‌ر كه‌چى ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرى 6-8 ملیۆن وه‌رده‌گرێ”.
به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه پله باڵاكان چه‌ند بۆ حكومه‌ت ده‌گێڕێته‌وه
0
Share.